پرسیار // ئایا دەکرێت سوجدەی سەھو بۆ گومانێک زیاتر ببەیت یان بۆ چەند ھەلەیەک ببەیت ؟
وەلام / زانایان دەلێن واجبە سوجدەی سەھو بۆ ئەم سێ حالەتە ببردرێت :
حالەتی یەکەم / ئەگەر زیادە کەوتە ناو نوێژ .
حالەتی دووەم / ئەگەر نقص کەوتە ناو نوێژ .
حالەتی سێیەم / ئەگەر گومان کەوتە ناو نوێژ .
زانایان دەلێن ئەگەر گومان دروست بوو بۆ کەسێک ئەم سێ حالەتانەن :
(١) ئەگەر دوای نوێژ تووشی گومان بوو لەم حالەتە نابێت سوجدە ببات ھەتا دلنیا دەبێت کە سەھوی کردووە .
نموونە : دوای نوێژ گومانی بۆ دروست بوو کە تەحیاتی یەکەمی نە خوێندووە یان زیکری ڕکوع یان زیکری سوجدە ، لەم حالەتە سوجدە نابات ھەتا دڵنیا دەبێت کە سەھوی کردووە .
(٢) ئەگەر لەناو نوێژ تووشی گومان بوو وە گومانەک یەکسان بوو ، لەم حالەتە لایەنی کەم ھەلدەبژێریت و دوو سوجدەی سەھو دەبات پێش سەلام دانەوە .
نموونە : لەناو نوێژ گومانی بۆ دروست بوو نازانێت لە ڕەکاعەتی سێیەمە یان چوارەم ، واتە سەدا پەنجا گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی سێیەمە وە سەدا پەنجاش بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی چوارەمە ، لەم حالەتە کەم ھەلدەبژێرێت واتە ڕەکاعەتی سێیەم وە دوو سوجدەی سەھو پێش سەلام دانەوە دەبات .
(٣) ئەگەر لەناو نوێژ تووشی گومان بوو بەلام بە زۆری بۆ لایەک دەچوو ، لەم حالەتە بۆ ئەو لایە دەچێت کە بەزۆری گومانی بۆی دەڕوات ، پاشان دوو سوجدەی سەھو دەبات دوای سەلام دانەوە .
نموونە : لەناو نوێژ گومانی بۆ دروست بوو لە ڕەکاعەتی سێیەمە یان چوارەم ، بەلام گومانی بەزۆری بۆ لایەک دەچێت ، واتە سەدا حەفتا بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی چوارەمە وەسەدا سی بۆ ئەوە دەچێت کە لە ڕەکاعەتی سێیەمە ، لەم حالەتە کار بە زۆری گومانی خۆی دەکات ڕەکاعەتی چوارەم ھەلدەبژێرێت وە دوو سوجدەی سەھو دوای سەلام دانەوە دەبات .
بەلام ئەگەر چەند گومانێک بۆی دروست بوون لەناو نوێژدا یان چەند ھەلەیەک ڕوویدا لەناو نوێژدا ئایا چەند سوجدەی سەھو دەبەیت ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن بۆ ھەر ھەلەیەک دوو سوجدەی سەھو دەبەیت ، بەلگە :
(١) عن ثوبان رضى الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( لكل سهو سجدتان بعدما يسلم )) رواه ابوداود (١٠٣٨) ، واتە : بۆ ھەموو سەھوێک دوو سوجدە دەبردرێن دوای سەلام دانەوە .
کەواتە بەلگەیە چەند ھەلە دووبارە ببنەوە ئەوەندە سوجدەی سەھو دەبردرێن .
دووەم / زۆربەی زانایان دەلێن چەند ھەلە بکرێت تەنھا دوو سوجدەی سەھو دەبردرێن ، بەلگە :
(١) فەرموودەی ذى اليدين پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەھوی کرد سەلامی داوە و پاشان قسەی کرد وە تەنھا دوو سوجدەی برد .
(٢) فەرموودەی ثوبان لاوازە ، ئەگەر ڕاستیش بێت مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە کە ھەر جۆرە ھەلەیەک بکرێت لە ناو نوێژ دوو سوجدە دەبردرێت ، سوجدە بردن تایبەت نییە بە شوێنانەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەھوی تێدا کردووە .
خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت : (( لێک دانەوی فەرموودە بەم شێوەیە لەسەر ئەم مانایە لەپێشترە لە مانای یەکەم ، چونکە ئەگەر ئاوا لێک بدەیتەوە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ فەرموودەی ذى اليدين . )) عون المعبود ج٣ لاپەڕە ٢٨٠
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ئەگەر چەند ھەلەیەکیش بکەیت تەنھا دوو سوجدەی سەھو دەبەیت ، بەلام ئەگەر چەند ھەلە ڕوویدا لەناو نوێژ ، ھەندێکیان ئەوانە بوون کە دەبێت سوجدەی سەھو پێش سەلام دانەوە ببەیت وە ھەندێکیان ئەوانە بوون کە دەبێت سوجدەی سەھو پاش سەلام دانەوە ببەیت ، لەم حالەتە چی دەکەیت ؟ سێ وتە ھەن :
یەکەم / ھەندێک دەلێن سوجدەی سەھو پێش سەلام دانەوە دەبەیت .
دووەم / ھەندێکیان دەلێن سەیری زیاترینیان دەکات ، ئەگەر بەزۆر ھەلەکان ئەوانە بوون کە دەبێت پێش سەلام دانەوە ببەیت ئەوا دەبێت پێش سەلام دانەوە ببەیت ، وە ئەگەر بەزۆری ئەوانە بوون کە دەبێت پاش سەلام دانەوە ببەیت ئەوا دەبێت پاش سەلام دانەوە ببەیت .
سێیەم / ھەندێک دەلێن کامە ھەلە زووتر ڕوویدا لەسەر ئەو دەڕۆیت بۆ سوجدە بردن .
چوارەم / ........
وتەی ڕاست بابەتەکە ھیچ دەقی ڕوون و ئاشکرا لەسەری نەھاتووە و بەرفراوانی تێدایە دەتوانی پێش سەلام ببەیت و وە دەتوانی پاش سەلام ببەیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ