سەردێری پرسیار:ئایا هەموو جۆرە زۆری لێکردنێک مرۆڤ دەتوانێت کوفر بکات و لەسەری حساب نەکرێت؟

بەرواری دانان :2020-01-18 کۆدی پرسیار:1720

پرسیار:

پرسیار: ئایا هەموو جۆرە زۆری لێکردنێک مرۆڤ دەتوانێت کوفر بکات و لەسەری حساب نەکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن زۆری لێکردن ئەو کاتە روخسەت دراوە وتەی کوفر بڵێت ئەگەر بزانێت دەیکوژن یان ئەندامێکی لاشەی دەبڕن، یان بە لێدان نەفسی تیابچێت یان ئەندامێکی تیابچێت، جا لێدانەکە زۆر بێت یان کەم.

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (زۆری لێکردن دوو جۆرە:

(١)جۆرێکیان مرۆڤ ناچار دەبێت و دەکەوێتە تەنگانە، وەک: زۆری لێکردن بە کوشتن و بڕین و لێدان ترسی ئەوەی هەبێت نەفسی تیابچێت یان ئەندامێکی تیابچێت، جا لێدانەکە زۆر بێت یان کەم.

(٢)جۆرێکیان مرۆڤ ناچار نابێت وەک ئەوەی پێشووتر، وەک: بەند کردن و گرێدان و لێدانێک ترسی ئەوەی نییە تیابچێت، ئەمەیان پێی دەڵێن زۆری لێکردنی ناتەواو.) الموسوعة الفقهية (٢٢/١٨٢).

مەرجەکانی زۆری لێکردن (الاکراە):

(١) دەبێت توشی ببێت و توانای ڕزگار بوونی نەبێت ئەگەر بە هەڵاتنیش بێت.

(٢) گومانی بە زۆری بۆ ئەوە بچێت کە توشی دەبێت.

(٣) دەبێت ئەو تهدیدەی لێ دەکرێت یەکسەر بێت، واتە ئەو کاتە بێت، ئەگەر بڵێت تۆ فلانە شت نەکەیت سوبەی لێت دەدەم، بەڵام ئەگەر دوای ماوەیەکی کەم بێت ڕوخسەت دراوە.

(٤) نابێت زۆر لێکردن بۆ کوشتنی خۆی بێت یان کەسێکی تر، زانایان اجماع نقل دەکەن کە نابێت کەسێکی تر بکوژرێت و تاوانبار دەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام