پرسیار: کەسێک لە شوێنێکە ئاوی لەلا نییە، کەمێک ئاوی دەست کەوت بەڵام زۆر تێنووە، ئایا دەتوانێت تەیەمموم بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ھەر کەسێک کەم ئاوی لەلا بێت، یان کەم ئاوی دەست کەوت کەسەکە تێنوو بوو، لەم حالەتە ئاوەکە بۆ حاجەتی خۆی بەکار دەھێنێ کە خواردنەوەیە، پاشان تەیەمموم دەکات، بەڵگە قورئان و ئیجماع ھەیە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ) [النساء: ٢٩].
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ)[البقرة: ١٩٥].
ابن المُنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن لەسەر ئەوە مسافر ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبوو لەبەر تێنوویەتی و کەمێک ئاوی لەلابوو بۆ دەست نوێژ، لەم حالەتە ئاوەکە بۆ خواردنەوە بەکار دەھێنێت و تەیەمموم دەکات) الأوسط (٢٨/٢).