سەردێری پرسیار:کەسێک کەمێک ئاوی لەلایە بەشی دەست نوێژ ناکات، ئایا تەنھا تەیەمموم دەکات یان دەبێت ئەو ئاوە بەکاربھێنێت پاشان تەیەمموم بکات؟

بەرواری دانان :2020-01-21 کۆدی پرسیار:1728

پرسیار:

پرسیار: کەسێک کەمێک ئاوی لەلایە بەشی دەست نوێژ ناکات، ئایا تەنھا تەیەمموم دەکات یان دەبێت ئەو ئاوە بەکاربھێنێت پاشان تەیەمموم بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کەسێک ئاو بەشی دەست نوێژ گرتنی ناکات، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سەرەتا دەست نوێژ دەگرێت بە ئاو، یان ئەگەر خۆشۆردنی لەسەر بوو خۆی دەشوات بەو ئاوە کەمە، پاشان تەیەمموم دەکات بۆ ئەندامەکانی تر، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن حزم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا) [النساء: ٤٣].

(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فاتَّقُوا اللهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ [التغابن: ١٦].

(٣)عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، قال: (فإذا نهيتُكم عن شيءٍ فاجتَنِبوه، وإذا أمرتُكم بأمرٍ فأْتُوا منه ما استطعتُم) رواه البخاري (٧٢٨٨) واللفظ له، ومسلم (١٣٣٧).

(٤)ھۆکاری پێش خستنی بەکارھێنانی ئاو بۆ ئەوەیە تا یەک بگرێتەوە بۆ تەیەمموم چونکە ئاو نامێنێت.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر کەم ئاوی لەلا بوو بەشی دەست نوێژی نەکرد، یان بەشی خۆشۆردنی نەکرد، لەم حالەتە تەیەمموم دەکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەی کۆنی شافعی یە، وە وتەی ابن منذر و زۆربەی زانایانە، بەڵگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَلَمْ تَجِدُوا مَاء فَتَيَمَّمُوا) [النساء: ٤٣].

خوای گەورە یەکێکیانی واجب کردووە یان ئاو یان تەیەمموم، نابێت ھەردووکیان پێکەوە بکەیت.

(٢) ئەو کەسەی ھەندێک ئاو بەکار دەھێنێت پێی ناڵێن دەست نوێژی گرتووە، کەواتە دەبێت تەنھا تەیەمموم بکات.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەغەوی دەفەرمووێت: ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە) المجموع (٢٦٨/٢).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (كەسێک ئاوی لەلابێت بەڵام بەشی خۆشۆردن ناکات، ئەوە خۆی دەشوات بەو ئاوە کەمە کە بەشی ناکات، ھەندێک لاشەی پێ دەشوات سەر و سینگ و شوێنی تر، وە تارەت دەگرێت، پاشان تەیمموم دەکات، واتە: دەست لە خۆڵ دەدات بە نییەتی دەست نوێژ گرتن، بە ھەردوو دەست ڕوخسار و ھەردوو دەستی مەسح دەکات) فتاوى نور على الدرب(5/313).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەسەریەتی یەکەم جار ئاو بەکاربھێنێت، پاشان تەیەمموم بکات بۆ ئەوەی تر، چونکە ئەگەر تەیەمموم بکات لەگەڵ بوونی ئاو ئەوە یەک ناگرێتەوە لەگەڵ نەبوونی ئاو"واتە: دەبێت ئاو نەبێت ئەو کات دەتوانی تەیەمموم بکەیت"،بەڵگە:

(١)وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا".

(٢)وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ".

(٣) وتەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: "إذا أمرتُكم بأمرٍ، فأْتُوا منه ما استطعتُم".) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (11/235).

دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، بەڵام ئەگەر ئاوەکە بەکاربھێنی، پاشان تەیەمموم بکەیت باشترە، واللە أعلم.

تێبینی: تەیەمموم بەم شێوەیە دەکرێت: سەرەتا ھەردوو دەستەکانت یەک جار لە خۆڵ دەدەیت، پاشان مەسحی ڕوخسار دەکەیت، پاشان ھەردوو دەستەکانت مەسح دەکەیت لە سەری پەنجەکانەوە ھەتا مەچەک، نابێت سەر و قاچ مەسح بکرێت بۆ تەیەمموم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام