پرسیار: کێن ئەوانەی بێ حساب و سزا دەچنە بەهەشت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوانەی بێ حساب و سزا دەچنە بەهەشت ئەمانەن:
(١)ئەوانەن کە داوا لە کەس ناکەن دووعایان بەسەردا بخوێنن.
(٢)داوا لە خەڵکیش ناکەن داخکردنیان بۆ بکەن بۆ شیفای نەخۆشی و خۆشیان نایکەن.
(٣)شوومی و ڕەشبینی ناکەن نە بە باڵندە و نە بە شتی دیکەشەوە.
(٤) تەنھا پشت بەخوا دەبەستن و تەوەکولیان هەر لەسەر ئەوە.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (هم الذين لا يسترقون ولا يكتوون ولا يتطيرون وعلى ربهم يتوكلون) أخرجە البخاري (٣٤١٠)، ومسلم (٢٢٠).
واتە: (ئەو حەفتا ھەزارە ئەوانەن کە داوا لە کەس ناکەن دووعایان بەسەردا بخوێنن، داوا لە خەڵکیش ناکەن داخکردنیان بۆ بکەن بۆ شیفای نەخۆشی و خۆشیان نایکەن، هەروەها شوومی و ڕەشبینی ناکەن نە بە باڵندە و نە بە شتی دیکەشەوە، تەنھا پشت بەخوا دەبەستن و تەوەکولیان هەر لەسەر ئەوە).