پرسیار: من تەیەمموم کرد و نوێژم کرد، دوای تەواو بوون لە نوێژ بیرم کەوتەوە ئاو ھەیە، ئایا دەست نوێژ بگرمەوە بە ئاو و نوێژ بکەمەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ھەر کەسێک لەبیر بکات تەیەمموم بکات و ئاویش ھەبێت، دەبێت دەست نوێژ بگرێتەوە بە ئاو و نوێژیش دووبارە بکاتەوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زایایانە مالکی و شافعی و حەنابلە و وتەی ئەبو یوسفە، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَلَمْ تَجِدُوا مَاء فَتَيَمَّمُوا)[النساء: ٤٣].
(٢)خۆ پاککردنەوە بە ئاو مەرجە ئەگەر بیرت کەوتەوە، لاناچێت بە لەبیرکردن، وەک ئەوەی نوێژ بێ دەست نوێژ بکەیت و لەبیر بکەیت.