سەردێری پرسیار:حوکمی شیعر و سرودی ئایینی؟

بەرواری دانان :2020-01-24 کۆدی پرسیار:1735

پرسیار:

پرسیار: حوکمی شیعر و سرودی ئایینی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە شیعر و سرودی ئایینی بڵێن، چونکە فەرموودەی صحیح هاتووە لەم بارەیەوە، بەڵام دەبێت سرود و شیعر لەم چوار چێوەیەدا بێت:

(١)نابێت موسیقا و ئالەتی ڕابواردن لەگەڵی بەکار بهێنی.

(٢)نابێت ئافرەت ئەم سرودانە بڵێن لە لای پیاوی بێگانە.

(٣)نابێت سرودەکە شتی خراپ و پیسی تێدا بێت.

(٤)نابێت سرودەکە ببێتە دین لەلای کەسەکە هەموو کات خەریک سرود بێت، هەتا وای لێ بێت واجبەکان نەکات لەبەر سرود.

کەواتە دروستە موسلمان سرود بڵێت و گوێی لێ بگرێت بەتایبەتی ئەگەر ئامۆژگاری و هادان بێت لەسەر خێر و چاکە، بەڵام بە مەرج کەسەکە عادەت پیشە و کاری خۆی نەکاتە سرود گوتن و گوێ لێ گرتن، زۆر خەڵک سەرسامن بە سرود و شیعر، بەڵام ئەگەر قورئانی بۆ بخوێنیتەوە کاریگەری لەسەری نییە، هاوەلان و تابعی یەکان گرینگییان بە قورئان و سونەت داوە، دڵ ئەگەر ساغ بێت هەرگیز تێر نابێت لە وتەی خوای گەورە، قورئان باشترین وتەیە، بۆیە دەبێت موسلمان ئاگادار بێت و غافل نەبێت لە وتەی خوای گەورە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ) [الزمر:٢٣]

واتە: خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه‌، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه‌، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که‌: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه‌، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خواو خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه‌، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام