پرسیار: ئایا چوارە ڕەکاعەت سونەت هەیە پێش نوێژی عصر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە هاتووە باسی چوار ڕەکاعەت سونەتی کردووە پێش نوێژ عصر، بەلام ئەم چوارە ڕەکاعەتە سونەتی ڕەواتب نییە لەسەر وتەی راستی زانایان.
عن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (رَحِمَ اللَّهُ امْرَأً صَلَّى قَبْلَ الْعَصْرِ أَرْبَعًا) رواە أبو داود (١٢٧١)والحديث سكت عنه أبو داود، وحسنه الترمذي رحمه الله في سننه (٤٣٠).
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ڕەحمەتی خوا لەو کەسە بێت چوار ڕەکاعەت سونەت پێش نوێژ عصر دەکات).
زۆر لە ئەهلی عیلم ئەم فەرموودەیەیان بە ڕاست داناوە یان حەسەن، لەوانە: ابن خزیمە و ترمذي و ئیمام النووی و ئەحمەد شاکر و ئەلبانی ابن باز و شعيب الأرناؤوط.
زانایان دەڵێن ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت یان حسن ئەوە سونەتە چوار رەکاعەت نوێژ پێش نوێژی عصر بکرێت، بەڵام ئەم چوار ڕەکاعەتە لە نوێژی ڕەواتب نییە.
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (ھیچی تێدا نییە چوار ڕەکاعەت سونەت پیش نوێژی عصر بکرێت بەڵکو سونەتە، چونکە فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "رحم الله امرأ صلى قبل العصر أربعا" رواه أبو داود والترمذي وحسنه، وە سونەتە سەلام بدرێتەوە لە هەموو دوو رەکاعەتێک لەبەر وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "صلاة الليل والنهار مثنى مثنى" رواه الإمام أحمد وأهل السنن الأربع بإسناد صحيح.) فتاوى اللجنة الدائمة (٦/١٢٣).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم چوار ڕەکاعەتە سونەتی ڕەواتب نییە، بەڵکو رێگەپێدراوە و سونەتێکە لە سونەتەکان) فتاوى نور على الدرب (١٠/٣١٥-٣١٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە: ئەم فەرموودەیە تا چەند صحیحە عن ابن عمر رضي الله عنهما قال، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم (رحم الله امرأً صلى قبل العصر أربعاً)؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە قسەی لەسەرە، چونکە هەندێک ئەهلی عیلم لاوازیان کردووە، وە هەندێکی تریش حەسەنیان کردووە، وە هەندێک زانای تریش بە صحیحیان داناوە.
ئەگەر مرۆڤ کردەوە بەم فەرموودەیە بکات و ئومێدی پاداشتی هەبێت، ئەوە ئومێدی بەدەست هێنانی پاداشت هەیە، بەڵام نابێتە بەڵگە ئەم چوار ڕەکاعەتە سونەتی ڕەواتبە، لەبەر ئەوە عصر ڕاتبەی نییە نە لە پێش و نە لە پاش) فتاوى نور على الدرب لابن عثيمين (٦/٢).