سەردێری پرسیار:پێش نوێژی عصر دوو ڕەکاعەت سونەت هەیە یان نە؟

بەرواری دانان :2020-01-25 کۆدی پرسیار:1737

پرسیار:

پرسیار: پێش نوێژی عصر دوو ڕەکاعەت سونەت هەیە یان نە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە لەنێوان هەموو بانگ و قامەتێک نوێژی سونەت هەیە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (لەنێوان هەموو بانگ و قامەتێك نوێژ هەیە).

سەبارەت بەوەی فەرموودەی هاتبێت بێجگە لەم حالەتە دوو ڕەکاعەتی دیار کردبێت لاوازە، فەرموودە هاتووە چوار ڕەکاعەتی دیارکردووە پێش نوێژی عصر، ڕیوایەتی ئەبو داود دەفەرمووێت: (دوو ڕەکاعەت پێش نوێژی عصر).

بەڵام زانایان دەڵێن هەموو ڕیوایەتەکان باسی چوار ڕەکاعەتیان کردووە پێش نوێژی عصر ئیلا ڕیوایەتی ئەبو داود نەبێت، دەڵێن ڕیوایەتی ئەبو داود شازە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام