پرسیار: حوکمی خێرکردن لەلای گۆڕ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خێرکردن لەلای گۆڕ داھێنراوە، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە و ابن باز و ئەلبانی یە، بەڵگە:
(١)ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەر خێرکردن لەلای گۆڕ، کەواتە نابێت تایبەت بکەیت بە کات و شوێن مەگەر بەڵگە ھاتبێت.
ھەندێک ئەھلی عیلم دەڵێن دروستە ئاوی سارد دابنرێت لە گۆڕستان بۆ خواردنەوە، بەتایبەتی لە ھاویندا ئەگەر زۆر گەرم بێت.