پرسیار: ئایا مەرجە کاتی نوێژ کردن لەسەر جەنازە کەسەکە دیار بکەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نییەت مەرجە بۆ نوێژی جەنازە، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە، بەڵگە:
(١)عن عُمرَ بن الخطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عنه، قال: سمعتُ رسولَ الله صلَّى الله عليه وسلَّم يقولُ: (إنَّما الأعمالُ بالنيَّاتِ) أخرجه البخاري (١) واللفظ له، ومسلم (١٩٠٧).
(٢) لەبەر ئەوە نوێژی جەنازە نوێژە وەک ھەموو نوێژەکانی تر، ھەروەک چۆن نوێژەکانی تر نییەت بۆیان مەرجە ئەمەش بەھەمان شێوە.
بەڵام واجب نییە خودی کەسە مردووەکە دیار بکات، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە.