سەردێری پرسیار:ئایا بارینی بەفر لە جەزیرەی عەرەب یەکێکە لە نیشانەکانی قیامەت؟

بەرواری دانان :2020-01-28 کۆدی پرسیار:1746

پرسیار:

پرسیار: ئایا بارینی بەفر لە جەزیرەی عەرەب یەکێکە لە نیشانەکانی قیامەت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە ھاتووە زۆربوونی گژوگیا و ڕووبار لە زەوی عەرەب نیشانەیەک لە نیشانەکانی قیامەت و نیشانەیەکی بچووکە.

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَعُودَ أَرْضُ الْعَرَبِ مُرُوجًا وَأَنْهَارًا) رواه مسلم (١٥٧).

واتە: لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (قیامەت ھەڵناستێت ھەتا زەوی عەرەب گژوگیا و سەوزای زۆر و ڕووبارەکان بۆی دەگەڕێتەوە).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پێشتر زەوی عەرەب ڕووبار و گژوگیای زۆر و فراوانی ھەبووە، وە لە داھاتوودا زەوی عەرەب ئەم گژوگیا و ڕووبارانە بۆیان دەگەڕێنەوە.

سەبارەت بە بارینی بەفر لە جزیرەی عەرەب نیشانەی قیامەت بێت ھیچ فەرموودەیەکی ڕاستم نەبینیووە بەفر بارینی بە نیشانەی قیامەتی وەسف کردبێت، ڕاستە تاڕادەیەك بەفر بارین کاریگەری لەسەر گژوگیا و سەوزایی و ڕووبار و ھەڵقوڵانی ئاو ھەیە، بەڵام تنزیل کردنی فەرموودە لە واقع ھەندێک زەحمەتە و پیشەی زانایانە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام