پرسیار: ئافرەت چ مافێکی هەیە بەسەر پیاوی خۆی دوای تەلاق دان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مافەکانی ئافرەت دوای تەلاق دان ئەمانەن:
(١)دەبێت مارەی ئافرەت پێی بدات ئەگەر هەمووی پێ نەدابێت.
(٢)دەبێت مەسرەف و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ دابین بکات لە کاتی عیدە ئەگەر تەلاق ڕەجعی بێت، بەڵام ئەگەر تەلاقی بائن بێت مەسرەف و شوێنی نیشتەجێ بوون لەسەری واجب نییە ئیلا ئەگەر ئافرەت دووگیان بێت.
(٣)المتعة: پیاو هەندێک مال دەدات بە ئافرەت جا چ تەلاقی ڕەجعی بێت یان بائن، سەبارەت بەم بابەتە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان واجبە یان سونەتە مال بدەیت بە ئافرەت.
ئەگەر مناڵی هەبێت مەسرەفی مناڵ کردن واجبە لەسەر باوک.