سەردێری پرسیار:حوکمی قسەکردن کاتی نان خواردن؟

بەرواری دانان :2020-01-29 کۆدی پرسیار:1749

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قسەکردن کاتی نان خواردن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ھیچ بەڵگە نەھاتوون لە قورئان و سونەت لەسەر ڕێگری کردن لە قسەکردن کاتی نان خواردن، سەبارەت بەوەی ھەندێک خەڵک دەڵێن: نە سەلام و نە قسە ھەیە کاتی نان خواردن، ئەمەیان ھیچ ئەسل و ئەساسی نییە، بەڵکو فەرموودە جێگیر بوون قسە کراوە کاتی نان خواردن، بەڵگە:

(١)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: أُتِيَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا بِلَحْمٍ، فَرُفِعَ إِلَيْهِ الذِّرَاعُ، وَكَانَتْ تُعْجِبُهُ، فَنَهَسَ مِنْهَا نَهْسَةً فَقَالَ: (أَنَا سَيِّدُ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَهَلْ تَدْرُونَ بِمَ ذَاكَ...) رواە البخاری (٣٣٤٠)، ومسلم (١٩٤).

(٢)عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَأَلَ أَهْلَهُ الْأُدُمَ ، فَقَالُوا: مَا عِنْدَنَا إِلَّا خَلٌّ.فَدَعَا بِهِ فَجَعَلَ يَأْكُلُ بِهِ وَيَقُولُ: (نِعْمَ الْأُدُمُ الْخَلُّ ، نِعْمَ الْأُدُمُ الْخَلُّ).رواە مسلم (٢٠٥٢).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە سونەتە قسە بکرێت کاتی خواردن وەک خۆشی و دڵ دانەوە بۆ ئەو کەسانەی خواردن دەخۆن) شرح صحیح مسلم (١٤/٧).

سەخاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە قسەکردن کاتی نان خواردن نەم زانیووە ھیچی تێدا بێت) مقاصد الحسنە لاپەڕە ٥١٠.

ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قسە کردن لە کاتی خواردن وەک قسەکردنە لە کاتی بێجگە لەخواردن) سلسلة الهدى والنور شريط رقم (١٥/١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام