پرسیار: حوکمی دەست بەرزکردنەوە کاتی تەکبیرەی ئیحرام؟
وەڵام: دەست بەرز کردنەوە لە کاتی تەکبیری ئیحرام سونەتە کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن.
ماوردی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەست بەرزکردنەوە کاتی تەکبیرەی ئیحرام سونەتە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان) الحاوي الكبير (٩٨/٢).
ئیمام النَّووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر سونوتی دەست بەرز کردنەوە لە کاتی تەکبیرەی ئیحرام، وە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بێجگە لە تەکبیرەی ئیحرام) شرح النَّووي على مسلم (٩٥/٤).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەسەر سونەتی دەست بەرزکردنەوە کاتی تەکبیرەی ئیحرام بۆ نوێژ، ابن منذر دەفەرمووێت: جیاوازی نییە لەنێوان ئەھلی عیلم پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەستی بەرز کردووە کاتێک دەستی بە نوێژ دەکرد) المغني (٣٣٩/١).