سەردێری پرسیار:کەسێک توانای ھەیە نوێژی سونە بکات بە دانیشتنەوە، حوکمی کردنی نوێژی سونەت بە دانیشتنەوە چییە؟

بەرواری دانان :2020-01-30 کۆدی پرسیار:1753

پرسیار:

پرسیار: کەسێک توانای ھەیە نوێژی سونە بکات بە دانیشتنەوە، حوکمی کردنی نوێژی سونەت بە دانیشتنەوە چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن بە پێوە وەستان بۆ نوێژی سونەت واجب نییە، دروستە نوێژ بە دانیشتنەوە بکەیت ئەگەر تواناشت ھەبێت، بەڵگە:

(١)عن عِمرانَ بنِ حُصَينٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: (سألتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن صلاةِ الرَّجلِ وهو قاعدٌ، فقال: مَن صلَّى قائمًا فهو أفضلُ، ومَن صلَّى قاعدًا فله نصفُ أجرِ القائمِ، ومَن صلَّى نائمًا فله نصفُ أجرِ القاعدِ) رواه البخاري (١١١٦).

(٢)عن عائشةَ رضيَ اللهُ عنها: (أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كان يصلِّي جالسًا) رواه البخاري (١١١٩)، ومسلم (٧٣١).

(٣)ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە نوێژ بە دانیشتنەوە بکەیت.

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی کردووە بە دانیشتنەوە، بەمە بەدیار دەکەوێت دروستە نوێژی سونەت بە دانیشتنەوە بکرێت ھەر کەسێک بییەوێت، ئیلا ئەوە نەبێت نوێژ بە دانیشتنەوە نیوەی پاداشتی نوێژ کردنە بە پێوە، ھەموو ئەمانە جیاوازی نییە لەنێوان زانایان، سوپاس بۆ خوا) الاستذكار (١٨٠/٢).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە نوێژی سونەت بە دانیشتنەوە بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ئەگەر چی تواناشت ھەبێت) المجموع (٢٧٥/٣). ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەسەر دروستی نوێژی سونەت کردن بە دانیشتنەوە، وە نوێژ کردن بە پێوە باشترە) المغنی (١٠٥/٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام