سەردێری پرسیار:ئایا زەوی خڕە یان تەختە؟

بەرواری دانان :2020-02-01 کۆدی پرسیار:1754

پرسیار:

پرسیار: ئایا زەوی خڕە یان تەختە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر خڕی یان ھێلکەی شێوەی زەوی، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيۡلِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمًّىۗ أَلَا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ) [الزمر:٥].

واتە: ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه‌، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).

(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗاۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلۡقِ ٱلرَّحۡمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٖۖ فَٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ هَلۡ تَرَىٰ مِن فُطُورٖ) [الملك:٣].

واتە: هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه‌، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ خوارو خێچی به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درزو که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!

ابن تیمییە دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە بەڵگەیە زەوی شێوەی خڕە یان گۆییە، چونکە دروستکراوەکانی ڕەحمان خوار و خێچی تێدا نییە، ئەگەر تەخت بێت یان چوار گۆشە بێت یان لاکێشە ئەوکات گۆشە و خوار و خێچی تێ دەکەوێت.

(٣)خۆر و مانگ و ئەستێرەکان ھەموویان پێکەوە ھەڵ ناھێن و ئاوا نابن لە یەک شوێنی زەوی لە یەک کاتدا، ئەمە بەڵگەیە شێوەی خڕە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان سەبارەت بەوە ئاسمان لەسەر شێوەی تۆپ وایە خڕە.

ھەروەھا ھەموو زانایان یەک دەنگن زەوی بە ھەموو جوولەکانییەوە وشکانی و دەریا وەک تۆپ وایە خڕە، بەڵگە لەسەر ئەمە خۆر و مانگ و ئەستێرەکان ھەموویان پێکەوە ھەڵ ناھێن و ئاوا نابن لە یەک شوێنی زەوی لە یەک کاتدا، بەڵکو لە خۆرھەلاتن پێش خۆر ئاوا) مجموع الفتاوی (١٩٥/٢٥).

پرسیار کراوە لە زانایانی اللجنە الدائمە: ئایا زەوی خڕە یان تەختە؟ لە وەڵام دا دەڵێن: (زەوی ھەمووی خڕە و بەشێکی تەختە) فتاوى اللجنة الدائمة (٤١٤/٢٦).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بڵێن خوای گەورە خەبەری داوە زەوی تەختە، دەفەرمووێت: "وإلى الأرض كيف سطحت" [الغاشية:٢٠]، وە ئێمە دەبینین زەوی خڕە، چۆن دەکرێت خەبەرەکەی پێچەوانەی واقع بێت؟

وەڵامەکەی: ئایاتەکە پێچەوانەی واقع نییە، بەڵکو تێگەیشتنەکەی ھەڵەیە یان لەبەر کەمی تێگەیشتنی بووە یان لەبەر کەمتەرخەمی بووە، زەوی خڕە و تەختە، زەوی خڕە بەڵام لەبەر گەورەی قەبارەی خڕییەکەی بەدیار ناکەوێت، کەواتە ھەڵە لە تێگەیشتنی کەسەکە دایە کە گومان دەبات ئەگەر زەوی تەخت بێت پێچەوانەی خڕییەکەیەتی) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (٦٤٤/٨).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەوی خڕە لای ئەھلی عیلم، ابن حزم و کۆمەڵێکی تر یەک دەنگی زانایان نقل دەکەن لەسەر خڕی زەوی) نور علی الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام