سەردێری پرسیار:حوکمی گۆڕینەوەی زێری کۆن بە زێڕی نوێ لەگەڵ وەرگرتنی ھەندێک پارە لەبەر حەق دەست؟

بەرواری دانان :2020-02-01 کۆدی پرسیار:1755

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گۆڕینەوەی زێری کۆن بە زێڕی نوێ لەگەڵ وەرگرتنی ھەندێک پارە لەبەر حەق دەست؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: گۆڕینەوەی زێڕ بە زێر دوو مەرجی ھەیە:

(١)دەبێت ھەردوو زێڕەکان لە کێشدا یەکسان بن جا ھەردوو زێڕەکان کۆن بن یان ھەردووکیان نوێ بن، یان یەکێکیان کۆن بێت و ئەوی تر نوێ بێت، نابێت پارە لەسەری وەربگیرێت. (٢)دەبێت دەست بە دەست بێت.

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: حوکمی ئەوە کڕین و فرۆشتنە چییە کە زۆرینەی خاوەنی دوکانی زێڕ دەیکەن ئەویش ئاوایە: زێڕی بەکارھاتوو دەکڕن، پاشان دەڕۆن بۆ لای بازرگانی زێڕ دەیگۆڕنەوە بە زێڕی نوێ، کێشی ھەردوولا یەکسانە، وە کرێی حەق دەستی دروست کردنی زێڕەکە لێی وەردەگرێت؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "الذهب بالذهب والفضة بالفضة والبر بالبر والتمر بالتمر والشعير بالشعير والملح بالملح مثلاً بمثل، سواء بسواء، يداً بيد".

ھەروەھا فەرموودە جێگیر بووە: أُتي بتمر جيد فسأل عنه فقالوا : كنا نأخذ الصاع من هذا بالصاعين والصاعين بالثلاثة ، فأمر النبي صلى الله عليه وسلم، برد البيع وقال : (هذا عين الربا) ، ثم أرشدهم أن يبيعوا التمر الرديء بالدراهم ، ثم يشتروا بالدراهم تمراً جيداً.

لەم فەرموودانە ئەوە وەردەگیرێت حەق دەست وەرگرتن لەسەر گۆڕینەوەی زێڕ بە زێڕ حەڕامە و دروست نییە، ئەمە داخلی ئەو ڕیبایە دەبێت کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەھی لێی کردووە.

ڕێگای ڕاست بۆ ئەمە زێڕە بەکارھاتووەکە بیفرۆشە بێ ئەوەی ھیچ ڕێکەوتن لەگەلی بکەیت، دوای ئەوەی پارە وەردەگریت پاشان شتی تر سەر لە نوێ بکڕە.

باشتر وایە کە شتێکی تر دەکڕی لە شوێنێکی تر بکڕیت، ئەگەر نا دەگەڕێیتەوە بۆ لای ئەو کەسە کە پێت فرۆشتووە، وە بە درھەم لێی بکڕە، ئەگەر زیادی کرد ھیچی تێدا نییە، ئەوەی گرینگ بێت نابێت گۆڕینەوە بکرێت لەنێوان زێڕ و پارەش لەسەری بدەیت ئەگەر چی پارەکە حەق دەستیش بێت.

ئەمەیان ئەگەر بازرگانەکە بازرگانی کڕین و فرۆشتن بێت، بەڵام ئەگەر بازرگانەکە زێڕینگر بێت و دروستی بکات، بۆت ھەیە بڵێیت: ئەم زێڕە بگرە بۆم دروست بکە، لەسەر ئەوەی کە دروستی کردووە پاداشتی پێی دەدەیت، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە.)فتاوى إسلامية (٣٥٣/٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام