پرسیار: دەکرێ دایکم لەگەڵ مامم و ژنی مامم بڕوات بۆ عومرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە بۆ ئافرەت سەفەر بکات بێ مەحرەم، مەحرەم: ئەوەیە لەسەری حەڕامە ھەتا ھەتایی لە نەسەب، یان بە ھۆکارێکی ڕێگەپێدراو، دایکت لەگەڵ مامی تۆ بڕوات ئەسلەن مامت نابێتە مەحرەم بۆ دایکت.
محمد ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم کردەوەیە حەج کردن بێ مەحرەم حەڕامە، لەبەر فەرموودەی:
عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول وهو يخطب: لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم ، فقام رجل فقال: يا رسول الله، إن امرأتي خرجت حاجة، وإنني قد اكتُتِبتُ في غزوة كذا وكذا، فقال النبي صلى الله عليه وسلم: انطلق فحج مع امرأتك" رواه البخاري (٣٠٠٦) ومسلم (١٣٤١) .
دروست نییە بۆ ئافرەت سەفەر بکات بێ مەحرەم، مەحرەم: ئەوەیە لەسەری حەڕامە ھەتا ھەتایی لە نەسەب، یان بە ھۆکارێکی ڕێگەپێدراو، مەرج ئەوەیە بالغ بێت و عاقل بێت، سەبارەت بە مناڵ نابێتە مەحرەم، ھەروەھا بێ عەقلیش نابێتە مەحرەم، حیکمەت لە بوونی مەحرەم لەگەڵ ئافرەت ئەوەیە بیپارێزێت، ھەتا نەکەوێتە دەستی ئەوانەی شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان دەکەون و لە خوا ناترسن و ڕەحم بە بەندەکانی خوا نابەن.
ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی ئافرەتی لەگەڵ بێت یان نە، یان ئەمین بێت یان ئەمین نەبێت، ھەتا ئەگەر لەگەڵ ئافرەتی ئەھلی خۆیانیش بڕوات و ئەمین بێت، ئەوە دروست نییە بێ مەحرەم سەفەر بکات؛ چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک فەرمانی بەو پیاوە کرد کە بڕوات حەج لەگەڵ خێزانی خۆی بکات، پرسیاری ئەوەی لێ نەکرد ئافرەتی لەگەڵە یان نە، وە ڕێگاکە ئەمینە یان نە، ئەم پرسیار نەکردنە بەڵگەیە ھیچ جیاوازی نییە، ئەمە وتەی ڕاستە.
ھەندێک خەڵک لەم سەردەمە ئاسانکاری دەکەن، ئافرەت دەچێتە ناو فڕۆکە بێ مەحرەم، گومانی تێدا نییە ئەمە پێچەوانەی دەقەکانی گشتین، سەفەر بە فڕۆکە وەک سەفەرەکانی ترە بۆ ئەگەری ترسناکی و شتی تر، ....
بەھەر حاڵ ئافرەت لەسەری واجبە لەخوا بترسێ و سەفەر نەکات بێ مەحرەم ، نە بۆ حەج و نە بۆ سەفەری تر ئیلا لەگەڵ مەحرەمێکی عاقل و بالغ بێت).