سەردێری پرسیار: من بە گومان لە حەڕامی ھەندێک مالی کڕیار، ئایا دروستە شت پێی بفرۆشم؟

بەرواری دانان: 2020-02-02 کۆدی پرسیار: 1758

پرسیار:

پرسیار: من بە گومان لە حەڕامی ھەندێک مالی کڕیار، ئایا دروستە شت پێی بفرۆشم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە شت بفرۆشیت بە کڕیار ئەگەر ھەندێک مالی حەڕام بێت، موسلمان پابەند نەکراوە بەوە پرسیار لە مصدری دسست کەوتنی مالی کڕیار بکات، وە نابێت لێکۆڵینەوە بکات لەسەری.

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :(پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و ھاوەڵانی مامەڵەیان لەگەڵ موشریکەکان و ئەھلی کتاب دەکرد، لەگەڵ ئەوە دەیان زانی ھەموویان خۆیان بەدوور ناگرن لە حەڕام) جامع العلوم والحكم لاپەڕە ١٧٩.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو ئەو مالەی لەژێر دەستی موسلمانان و گاور و جولەکەکان دایە کە نازانرێت بە بەڵگە دەست بەسەرداگیراوە "واتە: لە خەڵکیان سەندووە" ئەوە دروستە مامەلەی پێ بکەیت بێگومان، وە ئەوەی من بزانم جیاوازی نییە لەسەر ئەمە لەنێوان پێشەوایان) مجموع الفتاوی (٢٩/٣٢٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام