سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئافرەت بچێتە عومرە لەگەڵ پیاوی "واتە ھاوسەری" خوشکی خۆی؟

بەرواری دانان :2020-02-02 کۆدی پرسیار:1759

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت بچێتە عومرە لەگەڵ پیاوی "واتە ھاوسەری" خوشکی خۆی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن ڕاستە ‌پیاو ناتوانێت خوشکی خێزانی خۆی بهێنێت هەتا خێزایی نەمرێت، چونکە حەڕامە دوو خوشک پێکەوە خێزانی یەک پیاو بن لە یەک کاتدا، بەلام لەگەل ئەوەش حەڕامە سەیری خوشکی خێزانی خۆت بکەیت و لەگەڵی بمێنیتەوە بەتەنیا و تەوقەی لەگەل بکەیت.

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن: (ھاوسەری خوشک مەحرەم نییە بۆ ئافرەت، بە بێگانە حساب دەکرێت بۆی، دروست نییە ڕوخساری خۆی بۆی دەربخات، تەوقەی لەگەڵ مەکە و بەتەنیا لەگەلی مەبە و سەفەریش لەگەلی مەکە وەک پیاوی بێگانە وایە، بەلام ئەگەر لەگەڵی دانیشتی لەگەل ئامادەبوونی مەحرەمی تر ئەوە دروستە ئەگەر خۆتی لێ داپۆشی) اللجنة الدائمة (١٧/٤٢٠).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێی کراوە: ئافرەتێک لە ماڵی خوشکی خۆی دەبێت خوشکی شووی کردووە بەلام خۆی داناپۆشێت لە ھاوسەری خوشکی وە دەلێت: ئەو پیاوە بۆ من حەڕامە بۆ ماوەیەکی کاتی وەلامی ئێوە چییە؟

وەلام: ئەم ئافرەتە شوبهەیەکی لە لایە ئەویش ئەوەیە دروست نییە بۆ ھاوسەری خوشکی ئەو مارە بکات هەتا خوشکی لەگەلە، ئەو حەڕامە لەسەر ھاوسەری خوشکی بۆ ماوەیەکی کاتی نەک بۆ هەتا هەتایی، بەلام تێگەیشتی ئەم ئافرەتە هەلەیە چونکە مەحرەمی کاتی بە مەرەحەم حیساب ناکرێن) فتاوی ابن عثیمین (٢/٨٧٧).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەی ڕاست لە پێغەمبەرە هاتووە سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت: "ئافرەت با سەفەر نەکات ئیلا لەگەڵ مەحرەم نەبێت" ھاوسەری خوشک مەحرەم نییە بەلکو مەحرەمە بۆ ژنی خۆی) مجموعە فتاوی ابن باز.

زانایان دەڵێن ئیلا ئەگەر سەفەری واجب بێت، وەک سەفەری حەج، وە پێویست بکات کەس نەبێت لەگەڵی بڕوات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام