پرسیار // ئاشکرایە کە نابێت مردوو بشاریەوە لەناو مزگەوت بەلام بۆچی گۆڕی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لەناو مزگەوت دایە ؟
وەلام // ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئێمە دەلێین وەلام بۆ ئەمە لە چەند ڕووێكەوەیە :
ڕووی یەکەم : مزگەوت دروست نەكراوە لە سەر گۆڕی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت بەلكو مزگەوت دروست كڕاوە لە سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت كاتێك لەژیان دابووە .
ڕووی دووەم : پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت نە نێژراوە لە مزگەوت هەتا بلێن ئەوە گۆڕی پیاو چاكانە لەناو مزگەوت بەلكو پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت لە مالەكەی خۆیدا نێژراوە .
ڕووی سێیەم : داخل کردنی مالی پیغەمبەر سەلامی خوای لە سەر بێت و مالی عائشە لەگەل مزگەوت بە یەك دەنگی هاوەلان نەبووە ، بەلکو زۆرینەیان لە ژیاندا نەمابوون مەگەر كەمێک نەبن ، ئەمەیان کرد لەسالی ۹٤ هـ بەنزیكەیی ، هاوەڵان رێگەیان نەداوە یان لەسەری یەك دەنگ نەبوونە ، لەگەل ئەوە هەندێکیان پێچەوانەیان كردووە لەوانەی كە پێچەوانەی ئەمانە بوون سەعیدی كوری موسەیب لە تابعین رازی نەبوو بەم كردەوەیە .
ڕووی چوارەم : گۆر لە ناو مزگەوت دا نییە هەتا ئەوكاتەی مزگەوت گەورە بوو ، چونكە لە حوجرەیەكی سەربەخۆ دایە لەمزگەوت ، هەر لەبەر ئەوە ئەو شوێنە پارێزراوە دەوری دراوە بەسێ دیوار ......... )) قول المفيد
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : ((هاوەڵان خوا لێیان رازی بێت پێغەمبەریان نەشاردۆتەوە لە ناو مزگەوت بەلكو لەمالی عائشە رەزای خوای لێ بێت شاردوویانەوە ، كاتێك وەلیدی كوری عبدالملك مزگەوتی فراوان كرد لە كۆتای سەدەیی یەكەم حوجرە کەوتە ناو مزگەوت ، هەلەیان كرد لەمە هەندێک زانا ئینكاریان لێ کرد ، بەلام من وای دەبینم هیچی تێدا نییە لە بەر فراوان كردنی مزگەوت .
نابێت موسلمانان ئەمە بكاتە بەلگە كە دروستە گۆڕ بنێژرێت لە ناو مزگەوتا یان مزگەوت دروست بكرێت لە سەر گۆڕ چونكە پێچەوانەی فەرموودەی ڕاستە ، هەروەها هۆكارە بۆ تووش بوون بە شیرک وپەرستنی خاوەنی گۆڕەكان .)) مجموعە فنتاوی ابن باز ج٥ لاپەڕە ۳۸۸_۳۸۹
زانايان دەلێن مزگەوتێک گۆڕی تێدا بێت ئەم دوو حالەتەیە :
حاڵەتی یەكەم : پێشتر گۆڕەكە لەو شوێنە بووە ئینجا مزگەوتەكە دروست كڕاوە لەسەر گۆڕ ، ئەمایان واجبە مزگەوتەكە بروخێنرێت و نوێژ تێیدا ناکرێت ، ئەوەی مزگەوتەكەی دروست كردووە دەبێت بی ڕوخێنێت ، ئەگەر نەیڕوخێنێت دەبێت كاربەدەست بی روخێنێت .
حالەتی دووەم : پێشتر مزگەوت دروست كراوە پاشان گۆڕی تێدا نێژراوە ، ئەمیان واجبە گۆڕەکە دەربهێنرێت لە ناو مزگەوت و پاشان بنێژرێت لە گۆرستان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ