سەردێری پرسیار:ئایا قازانج لە معاملە لە شەرع سنوری بۆ دانراوە؟

بەرواری دانان :2020-02-04 کۆدی پرسیار:1763

پرسیار:

پرسیار: من کاسبی دەکەم سعات و ئەنگوستیلە دەفڕۆشم قازانجەکەی زیاترە بەو پارەی پێی دەکڕم، واتە ئەگەر بە ١٥٠٠دینار بینم دەتوانم بە ٥٠٠٠ هەزار بفڕۆشم ئایا لەشەرعدا نرخ دانرایە بەچەند بفڕۆشریت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لە شەرعدا هیچ دیار نەکراوە سەبارەت بە نرخ دانان و نسبەی قازانج، چونکە حالەت هەیە ئەگەر کەسەکە بە دوو قات یان سێ قات یان زیاتر نەفرۆشێت بۆی دەرناچێت و قازانج ناکات، بەڵام دەبێت فرۆشیار زەمیری هەبێت و خەڵک استغلال نەکات، چونکە هەموو کریارێک حەزی لێیە فرۆشیار بە بێ زەمیرانە مامەلەی لەگەڵ نەکات، وە نابێت فرۆشیار درۆ بکات هەتا قەناعەت بە کڕیار بهێنێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نسبەی قازانج ئەوەی فرۆشیار بەدەستی دەهێنێت هیچ دیار نەکراوە لە شەرع، وە دیار نەکراوە لە کتاب و سونەت و ئیجماع، نەمان زانیووە هیچ زانایەک دیاری کردبێت) نور علی الدرب.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قازانج هیچ حەدی نییە، دروستە زۆر قازانج بکات و کەمیش قازانج بکات، ئیلا ئەگەر کەل و پەلەکە لە بازاڕ هەبێت و نرخی دیار بێت و زانراو بێت بۆی نییە فێل لە خەڵک بکات، بەڵکو دەبێت بە خەڵک بڵێت ئەم کەل و پەلە لە بازاڕ بەم نرخەیە بەڵام من بەوەندە دەفرۆشم، ئەگەر حەزی لێ بوو بکڕی بەو زیادەیە هیچی تێدا نییە، بەڵام دەبێت بە خەڵک بڵێت و ڕێنمووی خەڵک بکات بۆ ئەو نرخەی دیارکراوە و زانراوە، بەڵام ئەگەر نرخەکە دیار نەکرابوو و زانراو نەبوو بۆی هەیە بە ئارەزووی خۆی بفرۆشێت، بەڵام دەبێت بە چاوی بەزەیی سەیری برای خۆی بکات و قازانجێکی کەم بکات ئیلا ئەگەر حال بگۆردری و شتەکە گران بێت)

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام