پرسیار: مانای نعجة چییە لەم ئایەتە بە مانای مەڕ دێت یان ئافرەت: (إِنَّ هَذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ) {ص:٢٣}؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ هَذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ) {ص:٢٣}.
واتە: (یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات).
هەندێک دەڵێن نعجة هەندێک جار وەک کنایە بۆ ئافرەت دێت، بەڵام وتەی ڕاست مەبەست پێی مەڕە، وە ئەسل وایە نعجة مێینەی مەڕە نەک ئافرەتە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانەر لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: "نعجة" بۆ ئافرەتیش دێت، ئەسل وایە نعجة مێینەی مەڕە، کەواتە مێینیەی مەڕە نەک ئافرەتە، کەواتە ئەگەر ئەمە ئەسل بێت هەر کەسێک بڵێت بە مانای ئافرەت دێت دەبێت بەڵگە بهێنێتەوە، چونکە هەر کەسێک پێجەوانەی ئەسل بکات لەسەریەتی بەلگە بهێنێتەوە، نعجة ئافرەت نییە بەڵکو مێینەی مەڕە) تفسیر سورة ص لاپەڕە ١٠٤.