پرسیار: ڕوونکردنەوەتان چییە سەبارەت بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە چین؟ وەڵامتان چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن موسلمانیش تووشی ھەزارەھا شتی وابووە و نابێت بڵێیت ئەمە سزای خوای گەورەیە بەرامبەر چینی یەکان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەڵاو و ناخۆشی ھۆکارەکەی دوو شتن:
یەکەم: تاوان ھۆکارە بۆ بەڵاو و ناخۆشی جا چ تاوانی گەورە بێت یان بچووک یان کوفر یان شیرک، خوای گەورە سزایی دەدات وەک سزاییەکی پێشەکی پێش قیامەت.
دووەم: ویستی خوای گەورە بۆ ئەوەی پلەکانی ئیماندار بەرز بکاتەوە بە ئارام گرتن، خوای گەورە پێغەمبەرەکان و پیاوچاکانی تاقیکردۆتەوە بۆ ئەوەی پلەکانیان بەرز بکاتەوە.
ئەو قەومەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: ئەگەر قەومەکە کافر بوو ، ناکرێت بەڵا و ناخۆشییەکە بۆ ئەوە بێت پلەی پێ بەرز ببێتەوە.
دووەم: ئەگەر قەومەکە موسلمان بوو، دوو ئەگەری ھەیە:
(١) یان کەسەکە موسلمانێکە تاوان بە ئاشکرایی دەکات و فاسقی یەکەی دیارە، لەم حالەتە واگومان دەبردرێت ئەمە سزاییە بۆی و بەھۆی تاوانەکانیەوە بووە، چونکە لاچوونی تاوان لەپێشترە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی، تاوانبار زیاتر پێویستی بە لێخۆش بوونە لە پلە بەرزبوونەوە.
(٢) یان کەسەکە موسلمانێکە عبادە و کردەوەی باش دەکات و بەردەوام ڕووی لە خوای گەورەیە، لەم حالەتە وا گومان دەبردرێت بەلایەکە وەک ڕێز و بەرزبوونەوەی پلەکانییەتی.
زانایان دەڵێن ئەو موسلمانەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە بەم سێ شتە جیادەکرێنەوە:
(١) ئەگەر ناڕازی بوون و ئارامی نەگرت و تووڕەیی لەکەسەکە بەدیارکەوت، گومان مەبە ئەمە کەڕامەتێک بێت لەخواوە بۆ ئەوەی پلەی پێی بەرز ببێتەوە، چونکە خوای گەورە زانیوویەتی ئارام ناگرێت و ڕازی نابێت، نزیکتر ئەوەیە ئەمە عقوبەیە بۆ کەسەکە.
(٢) ئەگەر ئارامی گرت و ناڕازی بوونی دەرنەبڕی، ئەوە نیشانەیە بۆ کەفارەتی تاوان.
(٣) ئەگەر ڕازی بوو و دڵ و نەفسی ئارام بوو بەم بەڵاو و ناخۆشی یە ھەتا لەسەری لادەچێت، ئەمە نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی.
سەبارەت بە نەخۆسی کۆڕۆنا دوو ئەگەری ھەیە:
(١)یان ولاتێک لە ولاتەکان ئەم ڤایرۆسەی بڵاوکردۆتەوە لەناو چین و ھەندێک وڵاتی تر بۆ ئەوەی پەردەپۆش بێت فێلەکەیان، ئەمەی کردووە وەک جەنگێکی بازرگانی بۆ ئەوەی چین بوەستێت و پێشیان نەکەوێت.
(٢)یان ئەم ڤایرۆسە لەناویان بڵاوبۆتەوە بێ ئەوەی ھیچ وڵاتێک ھۆکاری بڵاوکردنەوەی بێت، خوای گەورە ئەمەی تووشی ئەوان کردووە ڕاستەخۆ.
دەڵێین لە ھەردوو حالەتدا سزایەکی خوای گەورەیە بۆ ئەم مرۆڤە بێ دین و دڕاندانە، لە حالەتی یەکەم خوای گەورە کەسانێکی کردۆتە ھۆکار بۆ سزادانیان و بە قەومێکی ستەمکاری وەک خۆی لەناوبردن، لە حالەتی دووەم خوای گەورە خۆی سزای داون بێ ئەوەی کەسانێک بکاتە ھۆکار، چونکە ئەمانە سنوریان بەزاندبوو و قەومێکی پیسن زۆر دژایەتی ئیسلام دەکەن و موسلمانان سزا دەدەن بە تووندترین سزا، سەرەڕایی سزادان و کوشتن و سوکایەتی کردن بە موسلمان، پەیکەر و وێنەی سزادانی موسلمانان لە لایەن چینی یەکانەوە دروست کراوە وەک مۆزەخانە خەڵک سەردانی دەکەن و وێنەی دەگرن.
ئەمانە قەومێکن دڕندەن بەرامبەر بە ئاژەڵیش، ئاژەڵیش ناڵە ناڵیانە لە دەست ئەم قەومە پیس و قێزەونە، زۆر موسلمانی بەستەزمان بەرگری لە چینی یەکان دەکەن خۆشیان بە موسلمان دادەنێن و پاساویان بۆ دەھێننەوە، ئەمانە دوو ئەگەریان ھەیە:
(١)یان ئەمانە نەزان و نەفامن ئاگایان لە وەزعی دونیا نییە و لە ھەسارەیەکی تر دەژین، یان کەسانێکن خۆیان نەزان و نەفام و گێل دەکەن.
(٢)یان ئەمانە کەسانێکن دڵیان نەخۆشە و بە قەد تۆز قالێک ئیمان لە دڵیاندا نییە، خۆیان دەدەن پاڵ ئیسلام بەڵام ئیسلام بەری لەمانە و تەنھا بەناو موسلمانن.
موسلمانی ڕاستەقینە لەگەڵ خەم و پەژارە و ئازاری برای موسلمان بەژدارە، ھەر کاتێک موسلمان لە ھەر شوێنێک سزا بدرێن موسلمانی ڕاستەقینە پێی ناخۆشە و بەژدارە لەگەڵ خەم و پەژارەیان، داواکارم لە خوای گەورە ھەر کەسێک ستەم لە موسلمانان بکات لە دونیا و قیامەت ڕیسوایان بکات.