پرسیار: حوکمی لەبەرکردنی جل و بەرگی ڕەش؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە پیاو جل و بەرگی ڕەش لەبەر بکات ئەگەر نەکاتە جل و بەرگی بەناوبانگی، یان مەبەستی خۆ چوواندنی نەبێت بە کافرەکان، یان مەبەستی خۆچوواندنی نەبێت بە ئەھلی بیدەع.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم جلی ڕەشی لەبەر کردووە و مێزەری ڕەشی لەسەر سەر ناوە، ئەمە بەڵگەیە دروستە جل و بەرگی ڕەش لەبەر بکەیت.