سەردێری پرسیار:دروستە مناڵ لەبار بەریت لەبەر ئەوەی دکتۆر پێی وتووە مندالەکەت تەواو نییە ئاوی لەسینگی و سەری هەیە، ئایە نابێتە قاتل بۆ ئەو مناڵە؟

بەرواری دانان :2020-02-06 کۆدی پرسیار:1767

پرسیار:

پرسیار: دروستە مناڵ لەبار بەریت لەبەر ئەوەی دکتۆر پێی وتووە مندالەکەت تەواو نییە ئاوی لەسینگی و سەری هەیە، ئایە نابێتە قاتل بۆ ئەو مناڵە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت مناڵ لەبار ببەیت ئەگەر ڕۆحی بەبەردا کرابوو ئەگەر چی لاشەشی تەواو نەبێت، بەڵام پێش ڕوح بەبەردا کردن هەندێک زانا ڕێگە دەدەن، واجبە لەسەر دایک و باوک ئارام بگرن لەسەر قەدەری خوای گەورە، وە زۆر شت هەیە مرۆڤ پێی ناخۆشە کەچی خێری بۆ مرۆڤ تێدایە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ) {البقرة: ٢١٦}.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (فعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً ) {النساء:١٩}.

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلا لِلْمُؤْمِنِ إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ) رواه مسلم (٢٩٩٩).

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (دروست نییە مناڵ لەبار ببەیت لەبەر ئەوە لاشەی تەواو نییە، لەوانە پێش لەدایک بوون ئەو ماوەی ماوە خوای گەورە شیفای بۆبنێرێت و چاک ببێتەوە و بە ساغی لەدایک ببێت، ئەمەش زۆر ڕووداوە لە خەڵک.) فتاوى اللجنة الدائمة (٢١/٤٤٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام