سەردێری پرسیار:حوکمی گوتنی خوا نەکا بێت؟

بەرواری دانان :2020-02-06 کۆدی پرسیار:1769

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گوتنی خوا نەکا بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ئەم وتەیە ئەم دوو حالەت ھەیە:

حالەتی یەکەم: ئەگەر مەبەستی ڕەخنە گرتن بێت لە خوا و طعن دان بێت لە خوا و گومانی خراپ پێ بردن بێت، ئەمەیان کوفرە پەنا بەخوا.

حالەتی دووەم: ئەگەر ئەم مەبەستەی پێشووی نەبێت، دەلێین ئەگەر نەگوترێ باشترە، چونکە وتەی خوا نەکا زۆرینەی جار مانای ئەوەیە خوا ئەو شتە خراپە نەکات، وەک ئەوە وایە ھەندێک جار خوای گەورە ئەو شتە خراپانە دەکات، لەم حالەتە شەڕ و خراپە دانە پاڵ خوای گەورەی تێدایە، خوای گەورە حەکیمە ھەموو کارەکانی لە جێگای خۆیەتی.

گومانی تێدا نییە شەڕ و خێر ھەموویان لە ژێر قەدەری خوای گەورەدان، وەک مەجوسی نالێین دروستکەرێکی تری شەر هەیە بەلکو دەلێین یەک دروستکەر هەیە و دەلێین خێر و شەر لە ژیر دەستی خوای گەورە دایە، بەلام وەک ئەدەب جوان نییە شەڕ بدەیتە پاڵ خوای گەورە .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام