سەردێری پرسیار:ئايا زەوی بە دەوری خۆر ئەخولێتەوە یان بە پێچەوانەوە؟

بەرواری دانان :2020-02-06 کۆدی پرسیار:1770

پرسیار:

پرسیار: ئايا زەوی بە دەوری خۆر ئەخولێتەوە یان بە پێچەوانەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن خۆر بەدەوری زەوی ئەخولێتەوە، نەک خۆر جێگیر بێت و زەوی بە دەوری بخولێتەوە.

ھیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەھاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت زەوی جێگیرە یان دەخولێتەوە، ئەم بابەتە بابەتێکی زانستی یە، واللە أعلم.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی خوای گەورە: "إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ" و "وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُم"، بەڵگەن لەسەر ئەوە کە خۆر جوولە دەکات، بە جوولە کردن خۆرھەلاتن و ئاوابوون دێتەدی.

پێچەوانەی ئەو خەڵکەی ئەمڕۆ دەڵێن ئەوەی دەسوڕێتەوە زەوی یە، سەبارەت بە خۆر جێگیرە و جوولە ناکات.

ئێمە شتێک لە وتەی خوای گەورەمان لەلایە، واجبە لەسەر ئێمە لەسەر ظاهری خۆی وەربگرین و ئاوڕ لەم وتەیە نەدەینەوە ئیلا بە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا.) تفسير سورة الكهف لاپەڕە ٣٢-٣٣.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام