پرسیار: ئایا مرۆڤ دەست نوێژی هەبێ و بە دانیشتانەوە خەو بیباتەوە دەستنوێژەکەی ئەشکێت یا نا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نووستن ئەگەر قول بوو دەست نوێژ دەشکێنێت، ئەگەر قول نەبێت و دەست نوێژ ناشکێنێت، کە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر قول بوو و ھەستت بڕوات و نەمێنێت، لەبەر فەرموودەی صفوان بن عسال المرادي رضي الله عنه قال: ( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يأمرنا إذا كنا مسافرين أن لا ننزع خفافنا ثلاثة أيام ولياليهن إلا من جنابة ولكن من غائط وبول ونوم) أخرجه النسائي والترمذي واللفظ له ، وصححه ابن خزيمة.
وە لەبەر فەرموودەی معاوية رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: (العين وكاء السه ، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء) رواه أحمد والطبراني، وفي سنده ضعف، لكن له شواهد تعضده ، كحديث صفوان المذكور، وبذلك يكون حديثا حسنا ....
بەڵام نووستنی کەم دەست نوێژ ناشکێنێت، چونکە ھەستی ناڕوات، ئەمە وتەیە جمعە لەنێوان فەرموودەکان لەم بابەتە.) مجموعە الفتاوی (١٠/١٤٤).
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (نووستنی قول ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان، ھەر کەسێک بخەوێت بە خەوێکی قول لە مزگەوت یان شوێنی تر لەسەری واجبە دەست نوێژ بگرێتەوە، جا چ بە پێوە نووستبێ یان بە دانیشتنەوە یان بە ڕاکشانەوە، وە چ تەسبیحی لە دەست بێت یان نە، سەبارەت بە نووستنێک قول نەبێت، وەک نعاس کەھەستی مرۆڤ ناڕوات، ئەوە واجب نییە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح لەسەری ھاتوون) "فتاوى اللجنة الدائمة" (٥/٢٦٢).