پرسیار: حوکمی نووسینی فەرموودە لەسەر دیواری مزگەوت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باش نییە فەرموودە لەسەر دیواری مزگەوت بنووسرێت، چونکە زۆرینەی جار مەبەستی جوانیان ھەیە، ئەگەر مەبەستی سوود گەیاندنی ھەبێت بە خەڵک بۆ لەبەر کردن و بەبیر ھێنانەوە لەم حالەتە دەڵێن دروستە بە مەرج:
(١)نووسینی فەرموودە بەو شێوەیە نەبێت لەسەر دیوار بێت و نەسڕێتەوە، یان بە بەرد و موادی تر نەنووسرابێت نەتوانی بسڕیتەوە، چونکە سوود لەو شوێنە وەرناگریت ئەگەر نوێژ خوێنەکان لەبەریان کرد، بەڵکو لەسەر کاغەز بنووسرێت یان لوحە یان تەختە، بۆ ئەوەی ھەر کاتێک ھەر شتێک پێویست بێت بتوانن بسڕنەوە و شتی تر بنووسن.
(٢)نابێت نووسینەکە لە قیبلەی نوێژ خوێن بێت، ھەتا سەرقال نەبێت لە نوێژ.
(٣)نابێت جوانی و نەخش و ڕازاندنەوە بەکاربێت لە نووسینەوەدا، چونکە ئەم نەخش و جوانی و ڕازاندنەوەیە ھەیبەتی فەرموودە و دوعایەکە بزر دەکات.
(٤)نووسینەکە دوور بێت لەو شێوەیەی خوێندنەوەی زەحمەت بێت، یان لەسەر شێوەی باڵندە بێت، یان لەسەە شێوەی پیاوێک بێت سوجدەی بردبێت، یان شێوەی تر.