پرسیار: ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت چارەسەر وەرنەگرێت تاوانبار دەبێت؟ ئایا دەبێتە کەفارەتی تاوان ئەم نەخۆشی یە؟ ماوەیەک لەم نەخۆشیەدا بێت باشترە یان سەردانی دکتۆر بکات؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی تداوی دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن تدوای سونەتە واجب نییە.
دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن واجبە ئەگەر مرۆڤ ترسی ئەوەی هەبێت تیا بچێت.
سفارینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شیخ الاسلام ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: تداوی واجب نییە لە لای زۆربەی زانایان، بەلکو کۆمەلێکی کەم لە هاوەلانی شافعی و ئەحمد واجبیان کردووە) غذاء القلوب (١/٤٥٩).
خاوەنی تحفة المحتاج دەفەرمووێت: (قاضي عیاض ئیجماع نقل دەکات کە واجب نییە، بەلام ڕەخنە لێی دەگیرێ لە ڕووێکەوە کە واجبە ئەگەر برین ترسی ئەوەی هەبوو تیا بچێت) تحفة المحتاج (٣/١٨٢).
زانایان دەلێن ئەسل وایە تداوی ڕێگە پێدراوە بەلام حالەت بۆ حالەت دەگۆڕدرێ:
حالەتی یەکەم: حالەت هەیە واجب دەبێت ئەگەر بە بەکار نەهێنانی ترسی تیاچوونی ئەندامێکی هەبێت یان تیاچوونی نەفسی خۆی هەبێت یان ترسی گواستنەوەی هەبێت بۆ کەسێکی تر.
حالەتی دووەم: حالەت هەیە سونەتە ئەگەر تەنها لاشەی مرۆڤ لاواز بکات و ئەو زیانانەی حالەتی یەکەمی نەبێت.
حالەتی سێیەم: حالەت هەیە مباحە ڕێگە پێدراوە ئەگەر ئەم دوو حالەتە یەکەم نەبێت.
زۆربەی زانایان دەلێن باشتر وایە تداوی بکرێت نەک وازی لێ بهێنی ئەگەر سونەت بێت تداوی.
هەر کەسێک تدوای نەکات و بزانێت دەمرێت بە خۆکوژ حساب ناکرێت بەلام وتەی ڕاست ئەوەیە کە تاوانبار دەبێت چونکە لەم حالەتە تدوای واجبە، ئەگەر بزانێت بە تەرک کردنی تداوی نامرێت پاشان بمرێت هیچی لەسەر نییە.
بەڵێ گومانی تێدا نییە هەر کەسێک ئارام بگرێت لەسەر نەخۆشی و بەڵام و موسیبەت دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان.