پرسیار: ئەگەر ئیمام لەناو نوێژ بێت پێویست دەکات تحیە المسجد بکەم یان لەسەرم لادەچێت؟
وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن ھە رکەسێک داخلی مزگەوت بوو و قامەتیش کرا، یان ئیمام لەناو نوێژدا بێت، ئەوە نابێت تحیە المسجد بکات، لەسەری لادەچێت.
ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە ھەر کەسێک داخلی مزگەوت بێت و ئیمام دەست بە نوێژ بکات نابێت تحیە المسجد بکات) مجموع الفتاوی (٢٣/٢٦٤).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەوەی داخلی مزگەوت بووە و ئیمامیش لە نوێژ دابێت نوێژی تحیە المسجد لەسەری لابچێت) فتح الباری (٢/٤١٠).