سەردێری پرسیار:ئامۆژگاریتان چییە سەبارەت بەو کەسانەی سۆپا ناکوژێنەوە کاتی نووستن؟

بەرواری دانان :2020-02-11 کۆدی پرسیار:1780

پرسیار:

پرسیار: ئامۆژگاریتان چییە سەبارەت بەو کەسانەی سۆپا ناکوژێنەوە کاتی نووستن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە کاتی نووستن چرا و ئاگر بکوژێنیتەوە، بەڵگە:

(١) عن جابر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (أَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ إِذَا رَقَدْتُمْ وَغَلِّقُوا الْأَبْوَابَ وَأَوْكُوا الْأَسْقِيَةَ وَخَمِّرُوا الطَّعَامَ وَالشَّرَابَ) رواە البخاري (٥٦٢٤) – واللفظ له – ومسلم (٢٠١٢) .

واتە: جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (چرایەکان بکوژێننەوە ئەگەر نووستن، وە دەرگاکان دابخەن)

(٢) عَنْ أَبِي مُوسَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : " احْتَرَقَ بَيْتٌ بِالْمَدِينَةِ عَلَى أَهْلِهِ مِنْ اللَّيْلِ فَحُدِّثَ بِشَأْنِهِمْ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ هَذِهِ النَّارَ إِنَّمَا هِيَ عَدُوٌّ لَكُمْ فَإِذَا نِمْتُمْ فَأَطْفِئُوهَا عَنْكُمْ )) رواە البخاري (6294) ومسلم (2106) .

واتە : ئەبو موسی خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: ماڵێک سووتا لە مەدینە لە شەودا، باسکرا بۆ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھۆی سووتانەکە، فەرمووی: (ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە، ئەگەر نووستن بیکوژێننەوە).

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە سونەتە چرا بکوژێنیتەوە کاتی نووستن، لە ترسی ئەگەری سووتان کاتی بێ ئاگای، ئەگەر بێ ئاگای ھاتە دی نەھی یەکە دێتە دی "واتە دەبێت بکوژێنیتەوە"، چەندین فەرموودە ھاتوون بەڵگەن لەسەر ئەمە) الموسوعة الفقهية (٣٢٣/٣).

زانایان دەلێن گلۆپی ئێستا بەھۆی کارەبا دادەگیرسێت داخلی ئەم فەرموودەیە نابێت دروستە کاتی نووستن نەیکوژێنیتەوە، چونکە چرای کۆن بەھۆی ڕوون دادەگیرسا و ئەگەری ئەوەی ھەبوو مشک بکەوێتە ناوی و ببێتە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەناو خانووەکە، بەڵام ئێستا ئەم عیلەتە نەماوە.

سەبارەت بە سۆپا زانایان دەڵێن ئەگەر نزیکی جێگای نووستن بێت یان جۆرێکی سۆپا بێت ھەڵچوون و ئەگەری ئاگر کەوتنەوەی لێ چاوەڕوان دەکرا ئەوە دەبێت بکوژێنیتەوە، بەڵام ئەگەر لە جێگایەکی ئەمین بێت و نزیک شوێنی نووستن نەبێت ئەوا ھیچی تێدا نییە.

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابْنُ هُبَيْرَةَ سەبارەت بە خەبەری ئەبی موسا دەڵێت: سونەتە ئاگر بکوژێنیتەوە کاتی نووستن، چونکە دوژمنێکە ئەمین نییە بلێسەی بگات بە مرۆڤ کاتی نووستن، دەڵێت: بەڵام ئەگەر چرا ھەڵواسرێت بە شوێنێک، یان لە شوێنێکن فواسق "واتە: مشک و ... "حەشرات ناتوانن پێی بگەن، ئەوا ھیچی تێدا نییە) "الآداب الشرعية" (٣/٤٠٦).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەھی کراوە چونکە مشک دەچووە ناو ڕوون و شتی تر، چرای کۆن بەھۆی ڕوونەوە دادەگیرسان، زۆرجار کاتی نووستن دەچووە ناو ڕوون و دەردەچوو دەبووە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو خانووەکە، بەلام ئێستا چرا بەھۆی کارەباوە دادەگیرسێت، ئەمە داخل نابێت چونکە عیلەتەکە نەماوە لەوەی کە لە چرای کۆن دا ھەبوو).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام