سەردێری پرسیار: حوکمی گۆڕینەوەی زێری کۆن بە زێڕی نوێ لەگەڵ وەرگرتنی ھەندێک پارە لەبەر حەق دەست؟ ئایا دروستە لەبەر حەق دەست زێڕی پێ بدەی؟

بەرواری دانان: 2020-02-12 کۆدی پرسیار: 1781

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گۆڕینەوەی زێری کۆن بە زێڕی نوێ لەگەڵ وەرگرتنی ھەندێک پارە لەبەر حەق دەست؟ ئایا دروستە لەبەر حەق دەست زێڕی پێ بدەی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە زێڕ بە زێڕ بگۆڕیتەوە ئەگەر لە کێشدا یەکسان بن و دەست بە دەست بێت، بەڵکو جیاوازی لەوەدا ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینەوە زێڕ بە زێڕ و وەرگرتنی حەق دەست، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت زێڕ بە زێڕ لە کێشدا یەکسان بن، نابێت زیادە وەربگیرێت لەسەر حەق دەست، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە، بەڵگە:

(١)عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْح، مِثْلًا بِمِثْلٍ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ، يَدًا بِيَدٍ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ، فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ، إِذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ)رواە مسلم (١٥٨٤).

وفي رواية أبي سعيد: (فمن زاد أو استزاد، فقد أربى، الآخذ والمعطي سواء) .(١٥٨٧).

ئەم فەرموودەیە عامە نابێت زێڕ بە زێڕ زیاتر وەربگریت جا چ لەبەر حەق دەست بێت یان کۆن و نوێی زێڕ.

(٢)موجاھد دەفەرمووێت: من لەگەڵ ابن عمر بووم زێڕینگرێک ھاتە لای پێی گوت: ئەی باوکی عبدالرحمان من شت لە زێڕ دروست دەکەم و دەیفرۆشم بە زیاتر لە کێشی خۆی لەبەر کردەوەی خۆم کار لەسەر کردووە، ابن عمر نەھی لێی کرد، زێڕینگرەکە دووبارە پرسیارەکەی کردەوە، ابن عمر نەھی لێی کردەوە ھەتا گەیشتنە پێش دەرگای مزگەوت پێی گوت: دینار بە دینارە، درھەم بە درھەمە، نابێت لە کێش دا یەکێکیان زیاتر بێت،

(٣) ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن لەسەر حەڕامی، لەوانە:

-زرقانی لە شرح الزرقانی علی الموطأ (٣/٢٧٨).

-قاضی عیاض لە إکمال المعلم (٥/٢٨٢).

-قرطبی لە مفھم علی شرح صحیح مسلم (٤/٤٦٨).

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە زێڕ بە زێڕ بگۆڕیتەوە زیادە وەربگریت لەبەر حەق دەست، کە ئەمە وتەی موعاویە و ئیمام مالکە، ھەندێک ھاوەڵانی ئیمام مالک ئینکاری ئەوە دەکەن ئیمام مالک ئەم وتەیەی ھەبێت، وە وتەی ابن تیمییە و ابن قیم و ابن ڕەجەب و مرداوی یە، بەڵگە:

(١)ئەو شتانەی خۆتی پێ دەڕازێنیتەوە ڕێگەپێدراون لە جنسی جل و بەرگ و شتی ترە، نەک لە جنسی پارە و پول بێت.

(٢)زێڕ کێش بە کێشە لە کێشدا یەکسانن، زیادەمان وەرنەگرتووە لەبەر ئەوە فلانە زێڕ کۆنە و فلانە زێڕ نوێ یە، بەڵکو زیادەکە حەق دەستی ئیش کەسەکەیە، چۆن دەبێت کارکردنەکەی بەفیڕۆ بڕوات.

(٣)ئەو فەرموودانەی ھاتوون دەبێت زێڕ لە کێشدا یەکسان بێت گشتی یە، وەرگرتنی حەق دەست تایبەتە، وەک عەرایا حسابی بۆی دەکەین و قیاس دەکەین لەسەر عەرایا.

وتەی ڕاست دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، واللە أعلم.

بۆ زانیاری بگەڕێوە بۆ ئەم سەرچاوانە بە تایبەتی إعلام الموقعین:

(١)الفروع (٤/١٤٩).

(٢) الإختیارات لاپەڕە ١٢٧.

(٣) إعلام الموقعین (٢/١٤٠).

(٤)الإنصاف (٥/١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام