پرسیار: حوکمی تحیة المسجد؟
جیاوازی ھەیە لەنێوان سەبارەت تحیة المسجد، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تحیة المسجد واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهری و شەوکانی و صنعانی یە، بەڵگە:
(١)عن أبي قتادة رضي الله عنه قال: قال النبي - صلى الله عليه وسلم -: (إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمْ الْمَسْجِدَ فَلَا يَجْلِسْ حَتَّى يُصَلِّيَ رَكْعَتَيْنِ ) رواه البخاري (١١٦٧) ومسلم (٧١٤).
ڕووی کردنە بەڵگە:
أ-لەم فەرموودەیە نەهی کردووە لە دانیشتن هەتا نوێژ دەکەیت، ئەسل وایە نەهی بۆ حەڕامی یە ئیلا قەرینە هاتبێت.
ب-لەم فەرموودەیە فەرمانی کردووە بە دوو ڕەکاعەت نوێژ کردن، ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە.
(٢)عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (جاءَ سُلَيكٌ الغطفانيُّ يومَ الجُمُعة ورسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يخطُب، فقال: يا سُلَيكُ، قم فاركعْ ركعتينِ وتجوَّزْ فيهما) رواه البخاري (٩٣٠)، ومسلم (٨٧٥).
واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (سولەیک ڕۆژی هەینی هاتە مزگەوت پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری دەدا، فەرمووی ئەی سولەیک هەستە دوو رەکاعەت نوێژ بکە بە خەفیفی).
ڕووی کردنە بەڵگە:
أ-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری بڕی بەرامبەر خەڵک وەستا بوو، خەڵک زۆر پێیان خۆش بوو گوێ لە وتاری بگرن کەچی وتاری بری بۆ ئەوەی ئەم پیاوە نوێژ بکات.
ب-فەرمانی پێکرد نوێژ بکات بە خەفیفی، لەگەڵ ئەمەش نوێژ کردن سەرقالی دەکات لە گوێ گرتنی وتار، مشغول بوون لە گوێ گرتنی وتار حەڕامە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: "إذا قلت لصاحبك أنصت، یوم الجمعة والإمام یخطب، فقد لغوت"، ئەمە بەڵگەیە واجبە.
ج-وتەی: "تجوز فیهما" بەڵگەیە ئەم نوێژە وەک نوێژێکی زەرورە دەبێت بکرێت.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون تحیة المسجد سونەتە، بەڵکو ھەندێک ئیجماع نقل دەکەن، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک خەبەری دا بەو پیاوە پێنج نوێژ واجبن لە شەو و ڕۆژێکدا، پیاوەکە گوتی: ئایا هیچی تر واجبە؟ فەرمووی: "لا، إلا أن تطوع"، وتەی: "لا" هەموو نوێژێک دەگرێتەوە جا چ نوێژی ذوات أسباب بێت یان نوێژی تر بێت.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن تحیە المسجد سونەتە، وە مەکروھە دابنیشیت تحیە المسجد نەکەیت بێ عوزر، لەبەر فەرموودەی ئەبو قەتادە ڕوون و ئاشکرایە نەھی کردووە) المجموع (٣/٥٤٤).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو پێشەوایانی فەتوا یەک دەنگن لەسەر ئەوە فەرمانەکە بۆ سونەتە، ابن بطال لە ظاهریەکان نقل دەکات دەڵێن واجبە، ابن حزم بە ڕوونی دەڵێت واخب نییە) فتح الباری (١/ ٥٣٨-٥٣٩).
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (سونەتە ئەوەی داخلی مزگەوت دەبێت دوو ڕەکاعەت سونەت بکات ھەر کاتێک بێت، لەبەر عمومی وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم: "إذا دخل أحدكم المسجد فلا يجلس حتى يصلي ركعتين" متفق على صحته) فتاوى اللجنة الدائمة (٧/١٣٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو وتەی دەڵێت تحیە المسجد واجبە وتەیەکی بەھێزە، بەڵام وتەی نزیک ئەوەیە سونەتێکی جەخت لێکراوە) مجموع الفتاوی (١٤/٣٥٤).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەلگەیە دروستە کاتی داخل بوونی مزگەوت نوێژ بکەیت پێش ئەوەی دابنیشیت، لەبەر وتەی: "فلا یجلس حتی یصلي رکعتین".
ئایا ئەم نوێژە سونەتە یان واجبە؟
دەڵێین: جیاوازی هەیە لەنێوان ئەهلی عیلم، هەندێک زانا دەڵێن: نوێژی تحیە المسجد واجبە، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە.
بەڵگەی ئەوانەی دەڵێن واجبە:
(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لەوەی دابنیشیت هەتا دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکەی، وە ئەسل لە نەهی بۆ حەرامی یە، چونکە ئەمە عیبادەتە، ئەسل وایە نەهی لە عیبادات بۆ حەرامی یە.
(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری دەدا لە ڕۆژی هەینی پیاوێک داخلی مزگەوت بوو پێی فەرموو: "ئایا نوێژت کردووە"، گوتی: نەخێر، فەرمووی: "هەستە دوو ڕەکاعەت نوێژ بکە بە خەفیفی".
ڕووی کردنە بەڵگە:
یەکەم: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری بڕی بەرامبەر خەڵک وەستا بوو، خەڵک زۆر پێیان خۆش بوو گوێ لە وتاری بگرن کەچی وتاری بری بۆ ئەوەی ئەم پیاوە نوێژ بکات.
دووەم: فەرمانی پێکرد نوێژ بکات بە خەفیفی، لەگەڵ ئەمەش نوێژ کردن سەرقالی دەکات لە گوێ گرتنی وتار، مشغول بوون لە گوێ گرتنی وتار حەڕامە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: "إذا قلت لصاحبك أنصت، یوم الجمعة والإمام یخطب، فقد لغوت" .
سێیەم: وتەی: "تجوز فیهما" بەڵگەیە ئەم نوێژە وەک نوێژێکی زەرورە دەبێت بکرێت.
گومانی تێدا نییە ئەم کردنە بەڵگەیە بەهێزە، ئەو وتەی دەڵێت واجبە وتەیە زۆر بەهێزە.
ئەوانەی دەڵێن واجب نییە بەڵگەکانیان ئەمانەن:
(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک خەبەری دا بەو پیاوە پێنج نوێژ واجبن لە شەو و ڕۆژێکدا، پیاوەکە گوتی: ئایا هیچی تر واجبە؟ فەرمووی: "لا، إلا أن تطوع"، وتەی: "لا" هەموو نوێژێک دەگرێتەوە جا چ نوێژی ذوات أسباب بێت یان نوێژی تر بێت.
بەڵام ئەم کردنە بەلگەیە جێگای تێڕوانینە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەبەستی ئەو پێنج نوێژەیە کە بەردەوام دەکرێت، هیچ نوێژێکی تر نییە بەردەوام بکرێت ڕۆژانە بێجگە لەم پێنج نوێژانە.
بەڵێ ئەم فەرموودەیە دەکرێتە بەڵگە ویتر واجب نییە، چونکە دووبارە دەبێتەوە لە شەو ڕۆژدا.
لە وەڵامی ئەم کردنە بەڵگەیە دەگوترێ: نوێژی تحیة المسجد هۆکار هەیە بۆ کردنی، کەواتە مقید کراوە بە هۆکارەوە وەک نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران.
(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە ڕۆژی هەینیدا هاتووە بە وتار دەستی پێکردووە و دوو رەکاعەت نوێژی نەکردووە، ئەمە بەڵگەیە تحیة المسجد واجب نییە.
سەبارەت بەم کردنە بەڵگەیە لەوانەیە یەکێک بڵێت: ئەمە جێگای تێڕوانینە، چونکە وتارخوێن دانانیشێت لە کاتی وتاردان ئیلا کاتی نێوان دوو وتارەکە نەبێت، کە دانیشتنێکی کەمە بۆ ئەوەی دوو وتارەکە جیا بکرێنەوە بە وتە و کردەوە، سەبارەت بە وتە بێ دەنگ دەبێت دوای وتاری یەکەم، سەبارەت بە کردەوە دادەنیشێت.
هەروەها وتار تابعە بۆ نوێژی هەینی و دانەنیشتووە دوای وتار، بەڵکو بە نوێژی هەینی دەست پێ دەکات.
(٣)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک داخلی مەککە بوو و داخلی مزگەوتی حەرام بوو بە تەواف دەستی پێکرد، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژی کرد.
ئەم کردنە بەڵگەیە جێگای تێڕوانینە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە تەواف دەستی پێکردووە و دانەنیشتووە، بەڵکو تەوافی کرد و پاشان دوو ڕەکاعەتی کرد.
(٤)چیڕۆکی کەعبی کوڕی مالک کاتێک داخلی مزگەوت بوو خوای گەورە لێی خۆش بوو، لەم چیڕۆکە باسی ئەوەی نەکردووە دوو ڕەکاعەت نوێژی کردبێت.
ئەمەش جێگای تێڕوانینە لەوانەیە کەعب دەست نوێژی نەبووبێت، هەر کەسێک دەست نوێژی نەبوو بێت لەسەری واجب نییە نوێژ بکات، چۆن دەکرێت بڵێیت نوێژ واجبە لەسەری کەچی دەست نوێژی نییە؟!
(٥)ئەو سێ کەسەی هاتن بۆ مزگەوت یەکێکیان دانیشت لەناو مەجلسەکە، ئەوەی تر دانیشت لە دواوەی مەجلسەکە، ئەوەی تر پشتی تێکرد، باس نەکراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێکردبێت نوێژ بکەن.
وەڵام ئەمەش جێگای تێڕوانینە، دەگوترێ: لەوانەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەوانی بینی بێت نوێژیان کردووە بۆیە فەرمانی پێ نەکردووە نوێژ بکەن.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٦٠٩).