پرسیار: ئایا بە خەسوو بڵێین دایە تاوانبار دەبین؟
وەڵام: هیچی تێدا نییە بە خەسوو بڵێی دایە، چونکە:
(۱)ئەم وتەیە دەگوترێ وەک ڕێز و ئیحترام، وەک ئەوە وایە بڵێیت لە شوێنی دایکمە بۆ ڕێز و ئیحترام.
(۲)ئەم وتەیە خەسووت دڵ خۆش و ئاسوودە دەکات، هەروەها خێزانیشت ئاسوودە و دڵخۆش دەبێت بەمە، داخلی وتەی خوای گەورە دەبێت: (وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسْناً) [البقرة:۸۳].
(۳)لەڕووی شەرعەوە هیچ قەدەغە کراوی تێدا نییە، چونکە دایکی خێزانت حەڕامە لەسەرت، پێچەوانە خێزانت، زانایان دەڵێن باش نییە پیاو ناو لە خێزانی خۆی بنێ بەو ئافرەتانەی لەسەری حەڕامن، وەک دایک و خوشک، چونکە پیاوێک بە خێزانی خۆی گوت ئەی خوشکە، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی گوت ئەوە خوشکتە؟! ئەمەی پێ ناخۆش بوو و نەهی لێی کرد.