سەردێری پرسیار:کەسێک بە ڕۆژووە لەبیری کردووە سێوی خواردووە، ئایا ڕۆژووی دروستە؟

بەرواری دانان :2020-02-13 کۆدی پرسیار:1785

پرسیار:

پرسیار: کەسێک بە ڕۆژووە لەبیری کردووە سێوی خواردووە، ئایا ڕۆژووی دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا رۆژووی دروستە یان نە دوو وتە هەیە:

یەكەم:زۆربەی زانایان دەلێن لە بیر بكات بە رۆژووە خواردن بخوات رۆژووی دروستە، بەلگە:

(۱) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ نَسِيَ وَهُوَ صَائِمٌ فَأَكَلَ أَوْ شَرِبَ فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ ، فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللَّهُ وَسَقَاهُ) متفق علیە.

واتە: هەركەسێک لەبیری نەبووە بەرۆژووە خواردن یان خواردنەوەی خوارد با رۆژووی تەواو بكات، چونكە خوا خواردن و خواردنەوەی داوەتێ.

لەم فەرموودەیەدا دەلێت با ڕۆژووەکەی تەواو بكات واتە رۆژووەكەی نەشكاوە .

(۲) وللحاكم: (مَنْ أَفْطَرَ فِي شَهْر رَمَضَان نَاسِيًا فَلَا قَضَاء عَلَيْهِ وَلا كَفَّارَة )واتە: هەر كەسێک رۆژوو بشكێنێت لە رەمەزان لە بیری نەبوو نە رۆژوو گرتنەوەی لەسەرە نەكەفارەت.

دووەم: هەندێك زانای تر دەلێن خواردن و خواردنەوە بە لەبیركردن كە بەرۆژووە رۆژووەکەی دەشكێنێت، كە ئەمە وتەی مالک، و ربیعە، و ابن ابی لیلی، ...... هتد، بەلگە:

(۱) با ڕۆژووەکەی تەواو بکات مەبەست پێی ئەوەیە کە ڕۆژووەکەی شکاوە.

ووتەی ڕاست ووتەی زۆربەی زانایانە كە رۆژووەكەی تەواوە، وە هیچ جیاوازی نییە لە نێوان ڕۆژووی واجب و سونەت وە ڕۆژووی ڕەمەزان و كەفارەت و نەزر.

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ دەفەرمووێت: (رۆژوو گر ئەگەر خواردن یان خواردنەوە بخوات لە ڕەمەزاندا یان رۆژووی نەزر یان رۆژووی كەفارەت یان هەر رۆژوویەكی تر واجب یان سونەت لەبیری نەبوو رۆژووەكەی دروستە و كەفارەت نادات) الأم ج۲ لاپەڕە ۷٥ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( وتەی: (ٲکل أو شرب) مەبەستی ئەوە نییە ئیلا خواردن و خواردنەوە بێت بە لەبیر كردن رۆژوو ناشكێنێت، بەلكو ئەو دووانەی باس كردووە وەك نموونە، نموونەی بە خواردن و خواردنەوەی هێناوە چونكە مروڤ زیاتر لە هەموو شتێک زیاتر پێوستی پێیەتی لە شتی تر،.... ئەوەی شت دەخوات لە بيری نەبێت هەركاتێک بەبیری هاتەوە دەبێت لە دەمی فرێ بدات دروست نییە قوتی بدات .. ڕۆژووی ئەوكەسەی لەبيری كردووە خواردنی خواردوە هیچ لە پاداشتی رۆژووی كەم نابێت بە بەلگە وتەی پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: (با رۆژووەكە تەواو بكات) تەواو كردنی رۆژوو بەلگەیە كە رۆژووەكە تەواو و پاداشتی كەم نەبووە سوپاس بو خوای گەورە لەسەر نیعمەتەكانی) فتح ذي الجلال والٳكرام (۷/۲۲۱-۲۲۷).

پوختەی وەلامی زانایان دەلێت:

(۱) زانایان دەلێن هەر كەسێک لە بیری نەبوو خواردن یان خواردنەوەی خوارد ئەوا رۆژووەكەی دروستە تەواوی دەكات نە گرتنەوەی لە سەرە نە كەفارەت.

(۲) هەر كەسێک لە بیری نەبوو خواردن یان خواردنەوەی خوارد ئەوا پا داشتی رۆژووەکەی كەم نابێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام