سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنەوەی میزی وشتر؟

بەرواری دانان :2020-02-16 کۆدی پرسیار:1788

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خواردنەوەی میزی وشتر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە میزی وشتر بخۆیتەوە، بەڵگە:

(۱)عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: "قَدِمَ أُنَاسٌ مِنْ عُكْلٍ أَوْ عُرَيْنَةَ، فَاجْتَوَوْا المَدِينَةَ، فَأَمَرَهُمُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِلِقَاحٍ، وَأَنْ يَشْرَبُوا مِنْ أَبْوَالِهَا وَأَلْبَانِهَا..." الحديث رواه البخاري (۲۳۳)، ومسلم (۱٦۷۱).

میز و شیری وشتر هەردووکیان پاکن و چارەسەرن بۆ نەخۆشی، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمانی کردووە بە خواردنەوەی وەک چارەسەر.

ئەوەی دیار بێت میز و شیری هەموو وشترێک شیفایە، تایبەت نییە بە وشتری مەدینە یان هەندێک جۆری وشتر، ئەگەر تایبەت بوایا بە وشتری مەدینە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم باسی دەکرد، ئەمە بەڵگەیە هەموو وشترێک دەگرێتەوە.

تێبینی: میزی مرۆڤ پیسە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، وە حەڕامە موسلمان میزی خۆی بخواتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام