پرسیار: حوکمی تەوقە کردن و ماچ کردنی پوری باوک یان هی دایک؟
وەڵام: زانایان دەڵێن پوری باوک و پوری دایک لە مەحرەمەکانن، دروستە ماچیان بکەیت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بزانە خالەت و مەتی هەر کەسێک هی نەوەکانیشە، مەتی باوک "واتە پور" مەتی تۆشە، خالەتی باوکت خالەتی تۆشە، هەروەها مەتی دایکت مەتی تۆشە، وە خالەت دایکت خالەتی تۆشە، هەروەها مەت و خالەتی باب و باپیرانیشت مەت و خالەتی تۆشن) فتاوی ٳسلامیە (۳/۱۳۱).
زانایان دەلێن ماچ کردنی مەحرەمەکان وەک دایک و کچ و خوشک و خالەت (پوور) وە مەحرەمی تری هاوشێوەی ئەمانە دروستە بەلام بە مەرج:
یەکەم: دەبێت ئەم ماچ کردنە بۆ ڕەحمەت و سۆز بێت نەک یاری کردن بێت.
دووەم: دەبێت ماچ کردنی ڕوخسار یان نێوا چاوان یان سەر بێت، نابێت دەمی ماچ بکەیت، ئەوەی لەهەمووان باشتر بێت سەرە بۆ ماچ کردن.
سێیەم: دەبێت دڵنیا بێت کە فیتنە دروست نابێت بۆ ماچ لێدەر و ماچ لێدراو، بەتایبەتی ئەگەر بزانی لە ڕووی دین لاوازە.
چوارەم: هەروەها دەلێن مەحرەم دەبێت هی نەسەب بێت، نەک هی شیرخواردن بێت لە ژنێکی تر، باشتر وایە مەحرەمی شیری وازی لێ بهێنی و ماچی نەکەیت.
تەوقە کردنیش هەمان شتە بەڵام هەندێک سوکترە لە ماچ کردن.