سەردێری پرسیار:حوکمی بەدیار خستنی ڕوخساری مردوو لە کاتی نوێژ کردن؟

بەرواری دانان :2020-02-17 کۆدی پرسیار:1790

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەدیار خستنی ڕوخساری مردوو لە کاتی نوێژ کردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەسڵ وایە ڕوخساری مردوو دادەپۆشرێت، کشف کردنی ڕوخساری مردوو لە کاتی نوێژ لەسەر کردن یان کاتی شاردنەوە کە هەموو خەڵک دەیبینن سونەت نییە، بەڵکو لە داهێنراوەکانە.

بەڵکو زانایان دەڵێن باش نییە ڕوخساری مردوو کشف بکرێت، چونکە نەخۆشی و مردن روخساری مردووەکە دەگۆڕن، ئەگەر بیبین تووشی گومانی خراپ دەبن، بۆیە هەندێک دەڵێن نابێت کەس ڕوخساری ببینێت ئیلا مردوو شۆر نەبێت.

وتەی ڕاست دروستە سەیری ڕوخساری مردوو بکەیت پێش شاردنەوە، بەڵام کشف کردنی ڕوخسار کاتی نوێژ کردن داهێراوە و نەکرێت باشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام