پرسیار: کەسێک داخلی مزگەوت دەبێت ویستی دانیشتنی نییە، ئایا سونەتە تحیة المسجد بکات؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تحیة المسجد سونەتە بکرێت ئەگەر کەسەکە نییەتی دانیشتنی هەبێت یان نییەتی دانیشتنی نەبێت، کە ئەمە وتەی حەنابلەیە، بەڵگە:
(١)بەڵگەکان گشتین تایبەتی نەکردووە بە حالەتی دانیشتن لە مزگەوت.
(٢)لەبەر ئەوە فەرموودەکە باسی دانیشتنی کردووە ئەمە لە باب التغلیبە، چونکە زۆربەی خەڵک کاتێک دێتە مزگەوت نییەتی دانیشتنی هەیە، کەواتە لەسەر ئەمە سونەتە تحیة المسجد بکات ئەگەر چی نییەتی دانیشتنیشی نەبێت.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە تحیة المسجد بکرێت ئەگەر نییەتی دانیشتنی هەبێت لەناو مزگەوت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە، بەڵگە:
(١)عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلا يَجْلِسْ حَتَّى يُصَلِّيَ رَكْعَتَيْنِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ئەبو قەتادە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە داخلی مزگەوت بوو با دانەنیشێت هەتا دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکات).
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (فلا یجلس)، واتە: با دانەیشت، بەڵگەیە ئەگەر کەسێک نییەتی دانشتنی نەبێت مخاطب نییە بە نوێژی تحیة المسجد و سونەت نییە نویژ بکات.
(٢)عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (جاءَ سُلَيكٌ الغطفانيُّ يومَ الجُمُعة ورسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يخطُب، فقال: يا سُلَيكُ، قم فاركعْ ركعتينِ وتجوَّزْ فيهما) رواه البخاري (٩٣٠)، ومسلم (٨٧٥).
واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (سولەیک ڕۆژی هەینی هاتە مزگەوت پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری دەدا، فەرمووی ئەی سولەیک هەستە دوو رەکاعەت نوێژ بکە بە خەفیفی).
ڕووی کردنە بەڵگە: سولەیک نییەتی دانیشتنی هەبوو چونکە ئامادەی وتاری پێغەمبەر بوو صلی اللە علیە وسلم، بەڵگەیە ئەگەر مەبەستی دانیشتنی نەبوو نوێژ ناکات.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە تحیة المسجد سونەتە بۆ کەسێک نییەتی دانیشتنی هەبێت، ئەگەر نییەتی دانیشتنی نەبێت سونەت نییە تحیة المسجد بکات.