سەردێری پرسیار:کچێک و کوڕێک خاڵۆزاو پورزان لە باوکەوە ئەیانەوێت زەواج بکەن، باپیریان سێ ژنی هەیە، کچەکە لە نەنکی یەکەمە کوڕەکەش لە نەنکی دووەمە، کچەکە شیری نەنکی سێ یەمی خواردوە یەکجار ، ئایا ئەو کچە ئەتوانێت زەواج لەگەڵ ئە و پورزایەی بکات نابێت بە پوری؟

بەرواری دانان :2020-02-20 کۆدی پرسیار:1795

پرسیار:

پرسیار: کچێک و کوڕێک خاڵۆزاو پورزان لە باوکەوە ئەیانەوێت زەواج بکەن، باپیریان سێ ژنی هەیە، کچەکە لە نەنکی یەکەمە کوڕەکەش لە نەنکی دووەمە، کچەکە شیری نەنکی سێ یەمی خواردوە یەکجار ، ئایا ئەو کچە ئەتوانێت زەواج لەگەڵ ئە و پورزایەی بکات نابێت بە پوری؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: باپیر سێ ژنی هێناوە، باوکی کوڕ و دایکی کچ خوشک و بران، بەڵام لە دوو دایکی جیاواز، باوکی کوڕ لە ژنی یەکەمە، دایکی کچ لەژنی دووەمە، کوڕەکە شیری ژنی سێیەمی خواردووە یەکجار.

دروستە کوڕ کچ مەتی خۆی مارە بکات، وە دروستە کچ شوو بە کوڕ خالی خۆی بکات.

سەبارەت بە شیر خواردن لە نەنکی خۆی یان ژنی سێیەمی باپیری هیچ کێشە نییە، چونکە دەبێت پێنج جار تێر بخوات.

شیر خواردنی ژن ئەو کاتە ژن دەبێتە دایکی شیری و کەسەکە دەبێتە مناڵی شیری ئەگەر: 

(۱) شیر خواردنەکە لە دوو ساڵی سەرەتایی ژیانی مناڵەکە بێت پێش ئەوەی دەست بە خوارد بکات. 

(۲) مناڵەکە پێنج جار (واتە پێنج ژەم) تێر شیر بخواتەوە لەو ژنە. 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام