سەردێری پرسیار: ئایا مارەیی دروستە تەنها قورئان بێت ئەگەر ئافرەتەکە ڕازی بێت؟

بەرواری دانان: 2020-02-21 کۆدی پرسیار: 1797

پرسیار:

پرسیار: ئایا مارەیی دروستە تەنها قورئان بێت ئەگەر ئافرەتەکە ڕازی بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مارەیی دەبێت مال بێت، وەک زێڕ و زیو و هەر شتێکی تر مولک بێت و پارە بکات، بەڵگە:

(۱)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ) [ النساء:۲٤].

زانایان دەڵێن مارەیی دروستە بە هەر شتێک نرخی هەبێت و لە ڕووی شەرعەوە سوودی هەبێت، سەبارەت بە قورئان جیاوازی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا دروستە قورئان بفرۆشیت یان نە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە قورئان بفرۆشیت، کە ئەمە وتەی شافعی و مالکی و حەنەفی یە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە قورئان بفرۆشیت، کە ئەمە وتەی حەنابلەیە. ئەوانەی دەڵێن حەڕامە کڕین و فرۆشتن بە قورئان بکرێت دەڵێن دروست نییە قورئان بکرێتە مارەیی، وە ئەوانەی دەڵێن دروستە کڕین و فرۆشتن بە قورئان بکرێت دەڵێن دروستە بکرێتە مارەیی، وتەی راست دروستە کڕین و فرۆشتن بە قورئان بکرێت و دروستە بکرێتە مارەیی.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دروست بێت مارەیی دەبێت مال بێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: "أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ" [النساء:۲٤]، پێغەمبەر ﷺ کاتێک ئافرەتەکە هاتە لای خۆی پێشکەشی کرد، قبولی نەکرد ویستی لە هاوەڵێکی خۆی مار بکات گوتی: بگەڕێ ئەگەر ئەنگوستیلەیەکی ئاسنیش بێت بۆی بکە وەک مارەیی، ئەمە بڵگەیە دەبێت ماڵ بکەیتە مارەیی ئەگەر چی کەمیش بێت. ئەگەر پیاو هەژار بوو مالی نەبوو لەسەر وتەی ڕاست دروستە مارەیی بکات لەسەر فێرکردنی هەندێک ئایەتی قورئان، یان هەندێک سورەت فێر بکات هیچی تێدا نییە) نور علی الدرب.

گومانی تێدانییە باشتر وایە مال بدرێت بە ئافرەت وەک مارەیی نەک قورئان، خوای گەورە مالی دیارکردووە و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنمووی هاوەڵانی کردووە مال بدەن بە ئافرەت نەک قورئان، وە قورئان بە ئافرەت دان و بڵاوکردنەوە لەناو خەڵک ئەمە نیشانەی ئەوە نییە کەسەکە لەسەر سونەتە و ڕێگا ئەو باشترە لە ڕێگای ئەوانە کە مال دەدەن بە ئافرەت، وە تەقوا بەوە نییە خۆت بەم شتانە هەلبکێشی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام