پرسیار: حوکمی گوتنی: سمِع اللهُ لِمن حمِده، ربنا لك الحمد٫ بۆ کەسێک نوێژ بە تەنیا دەکات؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک بە تەنیا نوێژ بکات واجبە لەسەری سمِع اللهُ لِمن حمِده، ربنا لك الحمد بڵێت، بەڵگە:
(۱)عن أبي هُرَيرةَ رضيَ اللهُ عنه، قال: (كان النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا قال: سمِعَ اللهُ لِمَن حمِدَه، قال: اللهمَّ ربَّنا ولك الحمدُ، وكان النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا ركَعَ، وإذا رفَعَ رأسَه يُكبِّرُ، وإذا قام مِن السَّجدتينِ قال: اللهُ أكبَرُ) رواه البخاري (۷۹٥)، ومسلم (۳۹۲).
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم زانیووە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان ئەوەی بە تەنیا نوێژ دەکات دەڵێت: سمِع اللهُ لِمن حمِده، ربنا لك الحمد، یان: ولك الحمد) الاستذكار (۱۷۸/۲).
ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان هەر کەسێک بە تەنیا نوێژ بکات تسمیع و تحمید دەڵێت) بداية المجتهد (۱/۱٥۱).