سەردێری پرسیار:ئایا هەر کەسێک خۆی بێ دەنگ بکات لەبەر سفوری خوشکی یان خێزانی بە گەواد حساب دەکرێت؟ ئایا دەتوانی پێی بڵێی گەود هەروەک یەکێک لە مەلایەکان ئەمەی گوتووە؟ ئایا شانۆ کردن و گاڵتە کردن بە دین یان مەلا حوکمی چییە؟

بەرواری دانان :2020-02-24 کۆدی پرسیار:1800

پرسیار:

پرسیار: ئایا هەر کەسێک خۆی بێ دەنگ بکات لەبەر سفوری خوشکی یان خێزانی بە گەواد حساب دەکرێت؟ ئایا دەتوانی پێی بڵێی گەود هەروەک یەکێک لە مەلایەکان ئەمەی گوتووە؟ ئایا شانۆ کردن و گاڵتە کردن بە دین یان مەلا حوکمی چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە پێناسەی دیوث جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دیوث ئەوەیە کە بێ دەنگن دەبێت کەسێک بچێتە لای خێزانی یان مال و مناڵی، بەڵگە:

(١)عن ابن عمر رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (ثَلَاثَةٌ قَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ الْجَنَّةَ مُدْمِنُ الْخَمْرِ وَالْعَاقُّ وَالدَّيُّوثُ الَّذِي يُقِرُّ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ) رواه أحمد (٥٣٧٢) من حديث ابن عمر، وصححه الألباني في "صحيح الجامع"، وصححه محققو المسند.

(٢)عن عمار بن ياسر رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (ثَلَاثَةٌ لَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ أَبَدًا: الدَّيُّوثُ وَالرَّجُلَةُ مِنَ النِّسَاءِ ، وَمُدْمِنُ الْخَمْر)، قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَمَّا مُدْمِنُ الْخَمْرِ فَقَدْ عَرَفْنَاهُ، فَمَا الدَّيُّوثُ؟، قَالَ: (الَّذِي لَا يُبَالِي مَنْ دَخُلُ عَلَى أَهْلِهِ)، قُلْنَا : فَمَا الرَّجُلَةُ مِنْ النِّسَاءِ ؟ قَالَ: (الَّتِي تَشَبَّهُ بِالرِّجَالِ).قال المنذري في الترغيب والترهيب: رواه الطبراني ورواته لا أعلم فيهم مجروحا وشواهده كثيرة. وقال الألباني: صحيح لغيره. انتهى من "صحيح الترغيب والترهيب" (٢/٢٩٩).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دیوث ئەوەیە هەر کەسێک دان بنێت بە خراپەی مال و مناڵی ئەوە دیوثە، وەک بێ دەنگن بوون و دان پێدانان لە سفور و تێکەڵاوی ژن و پیاوی نامەحرەم.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دیوث ئەوەیە غیرەی نەبێت) مجموع الفتاوى (٣٢/١٤١).

ابن حجر هيتمي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دیوث ئەوەیە غیرەی نەبێت بەسەر مال و مناڵی) الزواجر عن اقتراف الكبائر (٢/٣٤٧). ئەوەی دیار بێت دیوثی پلە پلەیە، بەرزترینیان ئەوەیە دان بەوە بنێت زینا لەگەڵ مال و مناڵی بکرێت، لەوە نزمتر ئەوەیە غیرەی نەبێت بۆ سفوری و تێکەڵاوی حەڕام.

مامۆستایانی ئایینی پێشەوای خەڵکن دەبێت ئاگایان لەخۆ بێت و پەلە نەکەن لە قسەکردن و حوکم دەرکردن، دەبێت قسەی جوان و بەڕیز بکەن خاوەن کەسایەتی بەرز بن، نابێت سۆز و عاطفە وای لێ بکات هەلبچێت و قسەی ناشیاو بکات، چونکە زۆربەی جار هەلچوون بەرهەمی باشی نەبووە بە تایبەتی لەم سەردەمە، ڕاستە سفوری و تێکەڵاوی ژن و پیاو شتێکی خراپە و لە تاوانە گەورەکانە سەردەکێشێت بۆ زینا، وە ڕاستە دیوثی لە تاوانە گەورەکان، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی جوانتر دەری ببڕێت باشترە.

هەر کەسێک گاڵتە بە دین بکات کافر دەبێت، گاڵتەکردن بە مەلا و شانۆ کردن لەسەر ئیسلام و مەلا پیشەی ئەهلی کوفرە و نیفاقە، ئەمانە کافرن هیچ عوزریان لێ وەرناگرێت بە نەزانین.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام