سەردێری پرسیار:طمأنینة چییە و حوکمی چییە؟

بەرواری دانان :2020-02-24 کۆدی پرسیار:1802

پرسیار:

پرسیار: طمأنینة چییە و حوکمی چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: طمأنینة: ئارام بوونی ئەندامەکانە لە جوولە ئەگەر چی ماوەیەکی کەمیش بێت، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەبێت بە قەد زیکری واجب بمێنێتەوە.

هەر کاتێک نوێژ خوێن چووە ڕکوع بۆ ماوەیەکی کەمیش ئارام بوو و هیچ جوولەی نەکرد، ئەوە طمأنینەی جێ بە جێکردووە، بەڵام لەسەر وتەی

دووەم ئەگەر ماوە بە قەد زیکری سبحان ربي العظیم یەک جار، ئەوە طمأنینەی جێ بەجێکردووە لەسەر وتەی دووەم. طمأنینة کردەوەی دڵ نییە و خشوع نییە، بەڵکو ئارام بوونەوەی ئەندامەکانی لاشەیە لە جوولە. زانایان دەڵێن طمأنینة ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و داود و ابن عبدالبر و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١)عن أبي هُرَيرةَ رضيَ اللهُ عنه، قال: (إنَّ رجلًا دخَل المسجدَ، ورسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم جالسٌ في ناحيةِ المسجدِ، فصلَّى ثم جاء فسلَّمَ عليه، فقال له رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: وعليك السَّلامُ، ارجِعْ فصَلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فرجَعَ فصلَّى ثم جاء فسلَّمَ، فقال: وعليك السَّلامُ، فارجِعْ فصَلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فقال في الثَّانيةِ، أو في التي بعدَها: علِّمْني يا رسولَ اللهِ، فقال: إذا قُمْتَ إلى الصَّلاةِ فأسبِغِ الوضوءَ، ثم استقبِلِ القِبلةَ فكبِّرْ، ثم اقرَأْ بما تيسَّرَ معك مِن القُرآنِ، ثم اركَعْ حتَّى تطمئِنَّ راكعًا، ثم ارفَعْ حتَّى تستويَ قائمًا، ثم اسجُدْ حتَّى تطمئِنَّ ساجدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تطمئِنَّ جالسًا، ثم اسجُدْ حتَّى تطمئِنَّ ساجدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تطمئِنَّ جالسًا، ثم افعَلْ ذلك في صلاتِك كلِّها) رواە البخاري (٦٢٥١)، ومسلم (٣٩٧).

(٢)عن زيدِ بنِ وهبٍ الجُهَنيِّ قال: (رأى حُذَيفةُ رضيَ اللهُ عنه رجلًا لا يُتمُّ الرُّكوعَ والسُّجودَ، قال: ما صلَّيْتَ، ولو مِتَّ مِتَّ على غيرِ الفِطرةِ التي فطَرَ اللهُ محمَّدًا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عليها) رواە البخاري (٧٩١).

(٣)عن أبي مسعودٍ الأنصاريِّ قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: لا تُجزئُ صلاةٌ لا يُقيمُ الرَّجُلُ فيها صُلْبَه في الرُّكوعِ والسُّجودِ. ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (طمأنینة واجبە لە ڕکوع و سوجدە و هەستانەوە لە ڕکوع و دانیشتن لەنێوان هەردوو سوجدەکان، ئەمە وتەی مالک و ئەحمەد و داودە) المجموع (٣/٤١٠).

ابن تيمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (طمأنینة واجبە، ئەوەی طمأنینة تەرک دەکات تاوانبارە بە یەک دەنگی هەموو پێشەوایەکان، بەڵکو وتەی زۆربەی پێشەوایانی ئیسلامە وەک مالک و شافعی و ئەحمەد و ئیسحاق و ئەبو یوسف هاوەڵی ئەبو حەنیفەیە) مجموع الفتاوى (٢٢/٦٠١).

ابن باز ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە طمأنینة ڕوکنی نوێژە، وە فەرزێکی گەورەیە نوێژ دروست نییە بێ طمأنینة، هەر کەسێک نوێژ بکات طمأنینەی نەبێت نوێژ بۆی نییە) مجموع الفتاوی ابن باز (٢٥/١٦٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (طمأنینە ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ دەبێت ئیلا بێتەدی، هەر کەسێک طمأنینەی نەبێت نوێژی باطلە) مجموع فتاوى ورسائل العُثَيمين (١٣/١٥٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام