سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لە تاریکی؟

بەرواری دانان :2020-02-25 کۆدی پرسیار:1803

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نوێژ کردن لە تاریکی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە نوێژ لە تاریکی بکرێت ئەگەر بزانی قیبلە لە کامە لایە، بەڵگە:

۱-پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە لە مالەوە لە تاریکایی، عائیشە دەفەرمووێت: (والبیوت یومئذ لیس فیها مصابیح).

۲-مزگەوتەکانیش چرای تێدا نەبووە، نوێژیان کردووە لە تاریکایی.

۳-هیچ بەڵگە نەهاتوون نوێژکردن لە تاریکی مەکروه بێت.

بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچی تێدا نییە نوێژ لە تاریکی بکەیت ئەگەر بزانی قیبلە لە لە کامە لایە، مەرج نییە ئیلا ڕوناکی هەبێت بۆ نوێژ کردن، وە واجب نییە بەڵکو دروستە، ئەگەر نوێژ بکات لە ڕوناکی یان تاریکی هیچی تێدانییە، ئەگەر قیبلە زانراو بێت پێویست بە ڕواکی ناکات) نور علی الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام