پرسیار: ئایا دروستە تەکبیرەی ئیحرام بکەیت بە دانیشتنەوە پاشان هەلبستی بۆ نوێژ؟
وەڵام: هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن دەبێت تەکبیرەی ئیحرام بە پێوە بڵێیت لە نوێژی واجب دا، بەڵگە:
(١)عن أبي حُميدٍ السَّاعديِّ رضيَ اللهُ عنه، قال: (كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا قام إلى الصَّلاةِ اعتَدَل قائمًا، ورفَعَ يديه، ثم قال: اللهُ أكبَرُ) رواه أبو داود (٧٣٠)، والترمذي (٣٠٤)، وابن ماجه (٧٠٩) واللفظ له. قال الترمذيُّ: حسن صحيح. واحتجَّ به ابن حزم في (المحلى) (٤/٩١)، وصححه ابن العربي في (عارضة الأحوذي) (١/٣٣٩)، وصححه النَّووي في (المجموع) (٣/٤٠٦).، وابن القيم في (تهذيب السنن) (٢/٤١٦)، وقال: متلقًّى بالقَبول لا عِلَّة له. وصحَّحه الألباني في (صحيح سنن الترمذي) (٣٠٤).
واتە: لە باوکی حومەیدی ساعدی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک هەلدەستا بۆ نوێژ ڕاست دەبووەوە بە پێوە، وە دەستەکانی بەرز دەکردەوە پاشان دەیگوت: اللە أکبر.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت ئیلا تەکبیرەی ئیحرام بە پێوە بڵێیت، ئەگەر کەسەکە دانیشتبێت بە دانیشتنەوە تەکبیرەی ئیحرام بڵێت، ئەوە تەکبیرەی دروست نییە ئەگەر نوێژەکە واجب بوو، چونکە بۆ نوێژی واجب دەبێت ئیلا تەکبیرە بکات بە پێوە) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٨).