سەردێری پرسیار:مەرجەکانی تەکبیرەی ئیحرام و تەکبیرەکانی تر چیین؟

بەرواری دانان :2020-02-26 کۆدی پرسیار:1808

پرسیار:

پرسیار: مەرجەکانی تەکبیرەی ئیحرام و تەکبیرەکانی تر چیین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن تەکبیر چەند مەرجی هەیە کە ئەمانە:

١-دەبێت اللە أکبر بڵێیت، نابێت هەر وشەیەکی تر بڵێیت دەلالەت لەسەر گەورەی خوا بکات.

٢-دەبێت بە تەرتیب بڵێیت اللە أکبر، نابێت بڵێیت: الأکبر اللە.

٣-نابێت هەمزە بۆ ناوی اللە و وشەی الأکبر زیاد بکەی، ئەگەر یەکێک بڵێت: آللە أکبر دروست نییە، چونکە ڕستەکە دەکرێتە پرسیاری، وەک وتەی خوای گەورە: (آللە خیر أما یشرکون) {النمل:٥٩}، هەروەها ئەگەر بڵێت: اللە آکبر، ئەمەش دروست نییە، چونکە دەگوڕدرێت بۆ ڕستەی پرسیاری.

٤-نابێت مەد بۆ پیتی باء زیاد بکرێت، وەک ئەوەی بڵێت: اللە أکبار، زانایان دەڵێن: أکبار جمعی کبر وەک أسباب جمعی سببە، کبر بە مانای طبل دێت، واتە: دۆل و ئالەتی ڕابواردن.

فتح ذي جلال والإکرام (٣/٣٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام